BackCommon Mallow/ High mallow
تۆڵه‌که‌

Latin: - Malva sylvestris L.
English: - Common Mallow/ High mallow
تۆڵه‌که‌ 

توڵەکێ، ڕووه‌کێکی به‌هارییه‌ لە تیرەی (Malvaceae)، لاسکه‌که‌ی ته‌رچکه‌ و ڕاستی هه‌یه‌ و لە ١٠ تا ١٥ سانتیمیتر بەرز دەبێ و گه‌ڵاکانی خڕن و به‌ کاڵی و به‌ کوڵاویش ده‌یخۆن، به‌کاڵی به‌ خوێوه‌ و به‌ کوڵاویش پاش پاڵاوته‌کردن، ده‌یکوتن و له‌ گه‌ڵ په‌تاته‌، که‌نگر، یان شیر تێکه‌ڵی ده‌که‌ن و خواردنێکی خۆشی لێ دروست ده‌که‌ن. بۆ ده‌رمانیش به‌کاری دێنن.
تۆڵەکە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئوروپادا بە شێوەی خۆڕسک دەڕوێت و لە هێندێک وڵاتیشدا دەیچێنن.
لە مێژە ئەم گیایە وەک دەرمان بەکار دێنن، بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و کەم کردنەوەی کولسترۆل، بۆ ژانەسەر، قوڕگ ئێشە، ژانی گەدە و ریخۆڵە، دەرمانی هەوکردنی گورچیلەکان، ئازاری ئێسک و جمگەکانی لەش. هەروەها بۆ سووڕی مانگانە ژن زۆر باشە و رێکی دەخات.
سەید یاقو مایەشتی لە سەر ئەم گوڵە دەڵێ:
تۆڵەکە و شسپەڕ و ئەشەدبۆ و رەیحان
ئەرخەوان و نەرگس و نەسرین و یاسەمەن
وەنۆشە و زەمەق و بەیبوونۆ و کاسنی
سۆسەن و لەولاو و لالەی ئەحمەری

بە سویدی Rödmalva پێ دەڵێن.
بە ئاڵمانی Wilde Malve پێ دەڵێن
بە فارسی پێی دەڵێن پنیرک
بە عەرەبی "الخباز البری"ی پێ دەوترێ.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-