ڕووهکێکی خواردنه به ڕیشووه و له سهر عهرز لهق پان دهکاتهوه و جاری واش ههیه تاکو ٢ گهزیش درێژ دهبێ، گهلآکانی نزیک ١ سم پانن و ١٠ تاکوو ١٥ سم درێژ دهبن. که گهلآکهی لێ دهکهیهوه شیرێکی چهرمووی لێ دهتکێ. تهڕله ههم به کاڵی دهخورێ و ههمیش دهکرێته چێشت.