BackFabaceae
تیرەی نۆکییەکان

Latin: - Leguminosae
English: - Fabaceae
تیرەی نۆکییەکان 

تیرەی نۆکییەکان لە باری جۆراوجۆرییە و فراوانیی و بەكەڵک بوون لە بواری دەرمانیدا لە یەکێک لە گرینگترین تیرەی گیاکانن، ئەم تیرەیە ٤٣٠ رەگەز و زیاتر لە ٤٠٠٠ جۆری لێ دەبێتەوە. لە نێو ئەم جۆرانەدا لە شێوازی گیا و بنچک و تەنانت وەک داریش هەن کە لە بواری دەرمانسازییدا زۆر بەکەڵکن. تایبەتمەندی ئەم تیرەیە گەڵاکانیانە کە لە شانەی سەر شانەکردن دەچن، واتە لەمبەر و ئەوبەری گەڵاکانەوە دەنگە گەڵای وردتر لە تەنیش و رووبەڕووی یەکەوە جیا دەبنەوە.
تیرەی نۆکییەکان بە سێ بەشی سەرەکیی دابەش دەکرێن کە ئەمانەن: papilionaceae ,caesalpinaceae,Mimosaceae .
رووەکەت گرینگەکانی سەر بەم تیرەیە لە بواری ئابووریەوە زۆر گرینگن و هێندیکیان ئەمانەن: نۆک Cicer arietinum، نیسک Lens culinaris، ولێرە Glycine max، شمڵی Trigonella foenum-graecum، باقلەکان Phaseolus.
بە سوێدی بەم تیرە گیایە دەڵێن Ärtväxter.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-