ترێ چه‌ندین جۆری هه‌یه کە یەکێکیان ترێ سوورە یە. ئەمەیان تەنیا لەبەر رەنگەکەیە کە ئەم ناوەیان پێ دراوە.
چەندین جۆری تری ئەمانه‌ن:
١ـ وه‌یس قولی: ئه‌م جۆره‌یان هێشووه‌که‌ی له هه‌موو ئه‌وانیتر گه‌وره‌تره و بۆڵی گه‌وره‌یه، سه‌وزکار و بۆڵه‌کانی پڕ و پێکه‌وه نزیکن.
٢ـ گه‌زنه‌یی: هۆشه و بۆڵه‌کانی پڕه و سه‌وزکاره و بۆڵه‌کانی گه‌وره‌یه.
٣ـ فه‌رخی: ئه‌مه‌یان ده‌کرێ به کشمیش و ئانگۆ، له تامدا زۆر به‌له‌زه‌ته و ڕه‌نگی زه‌ردکاره.
٤ـ کشمیش: کشمیشی، بۆڵه‌که‌ی ورتره، زه‌رده و بۆڵه‌که‌ی ورده و تایبه‌تیی کشمیشه.
٥ـ هه‌وڵه‌قی: بۆڵه‌کانی ئه‌مه‌یان قه‌وییه، دوو جۆری هه‌یه، یه‌کیان سووره و ئه‌ویتریان سه‌وزه، تایبه‌تیی خواردنه و ناکریه به کشمیش و ئانگۆ.
٦ـ ئه‌سکه‌ری: ئه‌مه‌یان تایبه‌تیی خواردنه، له بنه‌ماڵه‌ی "کشمیش"یه و بۆڵه‌که‌ی وه‌ک کشمیش وایه. ده‌کرێ به کشمیش و بۆ میوان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ، هه‌م سوور و هه‌میش سه‌وزی هه‌یه.
٧ـ زووڕه‌س: هه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌یدا دیاره زوو پێده‌گا، دوو جۆری سه‌وز و سووری هه‌یه، به‌ڵام بۆکشمیش نابێ و ته‌نیا بۆ خواردنه.
٨ـ هه‌نگوره ڕه‌شه: ئه‌مه‌یان بۆڵه‌که‌ی قه‌وییه، هێشووه‌که‌شی قه‌وییه. ئه‌کرێ به کشمیش و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێسته‌که‌ی ئه‌ستووره و خۆڕاگره بۆ ئانگۆ زۆر په‌سه‌نده.
سه‌یری ترێ بکه.