BackWild Strawberry
تووفه‌ره‌نگی کێوی

Latin: - Fragaria vesca L.
English: - Wild Strawberry
تووفه‌ره‌نگی کێوی 

تووفەرەنگی کێوی گیایەکی بە بنچی چەند ساڵەیە و باڵای تا ٢ دەسیمیتر بەرز دەبێ و وەک تووفەرەگی چێندراو بەسەر ئەرزدا تەرز بڵاو دەکاتەوە و زیاد دەکا. گەلاکانی سێ پەلە و لێوارەکانیان ددانەدارە. گوڵەکانی کە لە هاویندا دەردەکەون سپین و تۆوی هەردووک رەگەزەکەیان تێدایە. گەلاو و لاسکەکەشی تووکنن. بەرێکی سووری وەک دڵ دەگرێ کە لە بەری تووفەرەنگی چێندراو چووکەترە، بە نەگەییشتووی رەنگیان کاڵ بەڵام دوایە کە پێدەگەن سوور دەبن و تامیان زۆر شیرین و خۆشە.
بە ئاڵمانی Wald-Erdbeere پێ دەڵێن.
بە سویدی ناوی Smultron یە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-