داتووره، تاتووله، مووسەکە، نووسەکە، تاتووڵه، تاتۆڵە، تاتوورە، تاتولە، گیایه‌کی یه‌کساڵه‌ی ژه‌هراوی و بۆگەنی یه له تیره‌ی "باینجانیه‌کان" Solanées، گه‌ڵاکانی درێژیان ده‌گاته ١٠ تا ١٥ و پانیان له ٧ تا ٨ سم و نووکیان تیژه و بۆنیان زۆر پیسه. گوڵه‌کانی زلن و له زووڕنا ده‌چن و ره‌نگیان ئه‌رخه‌وانی یان چه‌رمووه، باڵای ده‌گاته یه‌ک میتر و له به‌ر گوڵه جوانه‌کانی له گوڵه زینه‌تیه‌کان تێده ژمار. به‌ره‌که‌ی به قه‌د هه‌ڵماتێکه، به‌ڵام دڕکنه و له نێویشه‌وه به چوار به‌ش دابه‌ش کراوه و نزیک ٤٠٠ ده‌نکی ورد وردی تێدایه که مه‌وادێکی ژه‌هراویان به ناوی Daturine تێدایه که زۆر له ماده‌ی ژه‌هراوی Blladone ده‌چێ. ئه‌م ماده‌یه بۆ ده‌رمانی ته‌نگه نه‌فه‌سی و رۆماتیسم و … به‌کار دێ.
به فه‌رانسه‌یی زۆر ناوی هه‌یه، له‌وانه Dature stramone.
بە سویدی Spikklubba پێ دەڵێن کە لە بەرەکەیەوە وەرگیراوە کە وەک تۆپێکی خڕ و دڕکنە.
جۆرە ناوی (stramonium) ناوێکی ئیتالیاییە کە لە لاین Hildegardis de Pingua لە ١١٠٠وە بەکار هاتووە.