BackTarragon
ته‌رخوون

Latin: - Artemisia dracunculus L.
English: - Tarragon
ته‌رخوون 

ته‌رخون یان هەمان تەراگۆن (Dragon) گیایەکی خۆش بۆنە. توونە گیواو، توون گیا، ناوە زانستییەکەی (Artemisia dracunculus) ئەوەمان پێ دەڵێ کە دەبێ لە بنەماڵەی (Asteraceae) و لە تیرەی (Artemisia) بێ. تەرخون گیایەکی خۆڕستە کە سەرەتا لە خوارووی رووسیا و سیبریەوە هاتووە و لە سەدەکانی نێوەڕاستدا بڵاو بووەتەوە. گەڵاکانی سەوزێکی تۆخ و پڕڕەنگ و باریک و درێژن. بۆنیان زۆر خۆشە و بۆیە زۆر وەک بەهارات بۆ چێشت لێنان بەکار دێ. ئەم گیایە جۆرەی زۆرە بەڵام دوو جۆریان زۆر بەناوبانگن، تەرخوونی رووسی و تەرخوونی فەرانسەیی، لەم دووانەش تەرخوونی جۆری فەرانسە لە هەموویان باشترە. گوڵەکانی چووکە و مەیلەو سەوزن.
لەوەتەی ئەم گیایە ناسراوە و مرۆڤ کەڵکی لێ وەردەگرێ، وەک دەرمان بەکاری هێناوە، بەتایبەتی بۆ ئیش و ژانی سک، بۆ کردنەوەی ئیشتها. تەرخوون عادەتی مانگانە و بێنویژی ژنان رێکوپێک دەکا. ئەگەر بە دێم کراویش وەک چایی بخورێتەوە شەکەتی و ماندووی دەردەکا و مێشکی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە. لەبەر ئەوەی سەفرای جگەر زیاد دەکا بۆ دەرکردنی ژار و سەم لە لەشدا زۆر بەکەڵکە. بۆئەو کەسانەی تەوژمی خوێنیان لەسەرەوەیە، دەتوانن لە جێگای خوێ لەم گیایە کەڵک وەربگرن.
هەروەها تەرخوون هێزی زۆری بۆ بەرگری لە کرمی نێو گەدە هەیە.
بە سویدی ئەم ناو و هاوناوانەی هەیە: Esdragon, Estragon و Kejsarsallat.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-