گوڵە بۆغاف، بۆغاڤ، خاوە، شیرڕێژە، گوڵێکی چەند ساڵانەیە لە تیرەی باینجانییەکان کە کوێستانەکانی کوردستان لە بەرزایی ١٨٠٠ تاکوو ٣٠٠٠ میتر سەرەوەی دەریا بە قەدپاڵی بەرد و شوێنە سەخت و رەقەکانی ماکانەوە دەڕوێ. زیاتر لە ٧٠ جۆری هەیە و گوڵەکانی بە چەند رەنگە بەتایبەتی زەرد و سپی لە سەرەتای بەهاردا خۆیان دەردەخەن. زۆتر رەنگە زەردەکەی لە کوێستانە بەرزەکانی کوردستان و کێوی زاگرۆسەوە بەرچاو دەکەوێ.
ئەوسا ئەم گوڵەیان بۆ دەرمانی گەدە و هورگ و ریخۆڵەکان بەکار دەهێنا و هەروەها بۆ شۆردنەوەی برین و نە نێو بردنی میکرۆب و باکتری بەکاریان بردووە.
بۆغاف زۆر خیرا زیاد دەکا و بە چێوەی بڕین و چاند دەکرێ زیاد بکرێ. گوڵەکانی چوار پەڕەیی و و گەڵاکانی ١٠ تا ١٢ میلیم دەبن.
دوو دانەی زۆر ناسراویان ئەمانەن
ssp. revoluta و ssp. canescens