Backcerasus microcarpa
بەڵاڵووک یان داری بەڵاڵووک

Latin: - cerasus microcarpa
بەڵاڵووک یان داری بەڵاڵووک 

بەڵاڵووک درختیلەیەکی خۆڕسک و سروشتییە لەناوچە شاخاویەکانی کوردستان خۆرڕسکانە یان بەهۆی باڵندە و گیانەوەرانەوە بە دەنک دەڕوێت .
نیشتمانی سەرەکی بەڵاڵووک خۆرهەڵاتی ئاسیا و باشوری ئامریکایە .
بەڵاڵووک بەشیوەیەکی گشتی 8 تا 12 مەتر باڵا دەکات بەڵام لە کوردستان گەورەترین داری بەڵاڵووک 3 بۆ 5 مەتر باڵا دەکات، لەشێوەی دەوەنێکی پنجداردا دەردەکەوێت، گەڵاکانی درێژکۆلەی وردن .
بەڵاڵووک یەکێکە لەو ڕووەکانەی لەکۆتای وەرزی زستاندا هەر بە خۆشبوونی کەمێک کەش و هەوا گوڵ دەکات ،گوڵەکانی سپی و پەمەیی ڕەنگن .
بەشێوەیەکی گشتی دار بەڵاڵووک لە ناوەڕاستی مانگی ڕەشەمە گوڵ دەکات و خونچەکان دەگەشێنەوە ، گوڵەکان پێنج پەڕەیین
پەندێکی کوردی لەو بارەیەوە هەیە دەڵێ :
(( چوالە درۆزن بەڵاڵووک عەیار کە کەوت پشکوت بەهار هەی بەهار ))
بەری بەڵاڵووک خۆراکیە و تیرەکەی ( 2- 3 )سم دەبێت بەری دار بەڵاڵووک لە کوردستان لەسەرەتای مانگی پوشپەڕدا پێگات. ڕەنگەکانی زەرد و پرتەقای و سوری هەیە واتە هەر ڕەنگەی بەجیا لەسەر دار بەڵاڵووکێ.
لە زۆرێک لە وڵاتانی دنیا داری بەڵاڵووک لەناوحەوشە و باخچەکاندا دەڕوێندرێت چونکە لەبەهارێکی زودا گوڵ دەکات و دیمەنێکی جوان دەبەخشێ لە کاتێکا کە هێشتا زۆربەی درختەکانی تر لەخەوی زستان بەخبەر نەهاتوون .
لە وڵاتی کوردەواری شوڵی داری بەڵاڵووک لەبەر ئەوەی ڕێک و پتەون بۆگەلێک مەبەست و پێداویستی کشتوکاڵ و ناوماڵ سودی لێوەرگیراوە لەوانە:
١-دروستکردنی بەرچنە و نانەشانە و قەرتاڵە و سەبەتە
٢- دروستکردی کسکە دارینە بۆ سەر خەرمان و کۆکردنەوەی دانەوێڵە
٣- دروستکردنی ملبەند ( چەڵەمە) بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە خۆیان دەمژنەوە
بەری دەرەڵاڵووک بۆ خواردن کە تام و بۆنێکی خۆش و تایەتی هەیە ،دەبێ ئەوەش بزنین نابێت بەڵاڵووک زۆری لێبخورێت چونکە دەبێتە هۆی سکچون و بەلەفیڕە لە کوردەواریدا پەندێک هەیە دەڵێ (بەگەدە هاتۆتە بەڵاڵووکان ) واتە بەتەمایە بە بەڵاڵووک تێر بخوات کە هەرگیز تێرناخوات واتە بۆ کەسێکی کەمتەرخەم و بێباک دەوترێت ،
هەروها گەڵاو لقەکانی بۆ سازکردنی چایی واتە وەک چا دەخورێتەوە و سودێکی زۆری هەیە.
سودە پزیشکیەکانی بەڵاڵووک:
بۆ چارەسەی خەمۆکی و ترس ، ئەو کەسانەی توانای ژیریان لەدەست دەدەن و ترسیان لەشتی نادیار هەیە.
لە پێکهاتەی بەری بەڵاڵووک دا دووجۆر مادەی کیمیایی هەیە ئەوانیش ئەمیگدالین amygdalin و پڕۆناسین prunasin نن ئەو دوو مادەیە لەئاودا دەتوێنەوە و ترشی هایدرۆسیانیک یان ترشی پڕوسیک (hydrocyanic or prussic acid)بەرهەمدێت.
بەکارهێنانی بڕێکی کەم لەم ترشە یارمەتی باشکردنی هەناسەدا دەدات و هەستێکی خۆش دەبەخشێت بەو کەسانەی توشی هەناسە تەنگی و ترس دەبن .
هەندێ سەرچاوەش ئاماژە بەوە دەکەن کە بەری بەڵاڵووک بۆ چارسەری شێرپەنجە بەسودە.
بەڵاڵووک یان داری بەڵاڵووک:
لەخێزانی :rosaceae or rose family
ناوی گشتی: common name :cherry pulm and myrobalan
بە فارسی آلبالوی کوهی
بە عارەبی الکرز البرقوق
ـــــ
ئەم نووسینە هی مامۆستا بەکر ئەحمەدییە کە رۆژی ٢٤ی مانگی ٦ی ٢٠٢٠ لە فەیسبوکەکەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە.

© Kurdflora 2000 - 2020 in cooperation with Auriolus, contact
-