بەندک، گیایەکە بە کورمانجی پێی دەڵێن بەندك Bendik ، گیایەکی خۆراکیە و تامی تاڵە. لە تەڕایی ئەڕوێت. نازانم ئەگەر ناوی سۆرانیەکەی ئەزانییت و بڵاوت کردووە لە ماڵپەڕەکەت. ئەم ڕوەکە کووزەڵە نییە. کوزەڵە لە ناو ئاو ئەڕوێت بەڵام بەندک لە سەر خۆڵی تەڕ.
ئەم زانیاریانەی سەرەوە لە لایەن برای بەڕێز کاکە ئاری خورشیدەوە بە دەستمان گەیشتووە. زۆر سپاسی دەکەین.
بەندک گیایەکی یەکساڵانە و لاسکەکەی قیت دەوەستێ و گوڵەکانیشی چووکە و رەنگ سیپن. ناوە زانستیەکەی مانای "توکن" دەدا وە ئەمەش بەو بۆنەوەیە کە تۆزێک لاسکەکانی توکنن.
ناوەی ئەم گوڵە بەم زمانای خوارەوە:
ئاڵمانی: Garten-Schaumkraut
ئینگلیزی: Hairy bittercress
سویدی: Bergbräsma