بناوەتۆم، حەچەگیرە، حەشەگیرە، جل گرە، رووەکێکی خۆڕستی کوردستان تاکوو دوو میتر باڵا دەکا. کە وشک دەبێ دەنووسێ بە جلوبەرگ و بە خوری و مووی مەڕوماڵاتدا.
لە دابەش کردنی سیستمی رووەکناسیدا بناوەتۆم سەر بە تیرەی "Arctium" و سەر بە بنەماڵەی "Asteraceae"یە.
ناوە لاتینیەکەی ئەم رووەکە لە "labein"ەوە هاتووە کە مانای "خۆی پێوە دەنووسێنێ"
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Große Klette.
بە فارسی پێی دەڵێن بابا آدم.
بە سوێدی پێی دەڵێن Stor kardborre.
سەیری دڕکە بەرزە بکە