Back
بیرۆ
بیرۆ 

گیا مارەکۆڵ، مراوکە، گوڵێک جوانە لە بنەماڵەی "گۆزروانەکان" Boraginaceae.
گیایەکی ژەهراویی رەنگ تووسییە. کە بۆ دەرمان بەکاری دێنن. لەبەر ئەوەی بۆ ساڕێژ کردنی مارەکۆڵ (دووپشک) بەکار دێت، ناوی گیا مارەکۆڵیان لێناوە. ئەگەر ئەم گیایە بکوترێ و لەگەڵ بیبار و ئاردی جۆدا تێکەڵ بکرێ و لەسەر شوێنێک کە ئێسکەکە دێشێ، دابنرێ ساڕێژی دەکا. هەروەها کوڵێندراوی هەموو گیایەکە بۆ خاوێن کردنەوە برین بکار دێت.
بە فارسی پێی دەڵین آفتاب پرست یان گل عقربی.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-