بەری دار بەڕووە کە دارێکی گەورە و قەبەی باڵا بەرزە، لەشی دارەکەی چاڵوچۆڵی زۆرە و خودی دارەکەش زۆر مەحەکەم و سەخت و خۆڕاگرە. داربەڕوو لە بنەماڵی "Fagaceae" و لە خزمایەتیدا سەر بە "Quercus" یە.
گەڵاکانی درێژ و شڕن بەڵام زۆربەی کات قنچکی گەلاکە کورتە واتە سانت و نیو سانیمیترە. گوڵە نێرەکانی مەیلەو زەرد و چووکەن و بە تاک یان بە کۆمەڵە لە سەر لقەکانەوە لە بەهاردا دەردەکەون.
داربەڕوو تەمەنی زۆر دەکا. یەکێک لەو داربەڕووە بە تەمەنانە لە سوێد لە ناوچەی "سمۆلاند" (Småland)ە کە لە نێوان ٩٠٠ تاکوو ١٠٠٠ ساڵ تەمەنیەتی و نیوقەدەکەی لە بەرزایی باڵای مرۆڤێکدا ١٣ میترە. ئەم داربەڕووە ناوی (Rumskullaeken) یە.
بە ئاڵمانی Stiel-Eiche پێدەڵێن.
بێجگە لەو ناو لاتینیەی سەرەوە ئەم ناوە زانستیانەشی هەیە.
Q. pedunculata Ehrh., Q. robur L. ssp. puberula (Lasch) Weim.
بە سوێدیش بێجگە لە "ئێک" (EK) ئەم هاومانایانەشی هەیە.
skogsek, sommarek, stjälkek.