سیا کەما، بێژ، رەشە کەما، بەهەک، بێڵەهەڕە، گیایهکی کوێستانی تام تاڵه، زۆرتر لهگهڵ کهما و لۆ و بهنا دا دهڕوێ و لە تیرەی Umbellifera و لە دەستەی کەرەوزەکان. بێڵەهەڕ لە بەرزایی کێوەکاندا دەڕوێ. ئەم گیایە لە بەرزاییەکانی ٢٥٠ میتر لەسەرەوەی دەریاوە لە کوێستانەکاندا دەڕوێ، لەوە دەچێ ئەم گیایە لە بنەڕەتدا هی کوێستانەکانی کوردستان و ئێران بێ. بێڵەهەڕ زۆرتر لە کوێستانەکانی پارێزگای فارس، کهکیلویە و بویراحمد، چهار محال و بختیاری، لوڕستان و کوردستاندا دەڕوێ. لە کوردستان و زۆر شوێندا لە ماست و سیرێژی دەکەن و ترشیاتیشی پێ دروست دەکەن، بەداخەوە بکارهێنانی نالەباری ئەم گیا کوێستانیە و کۆ کردنەوەی بەردەوامی وای لێ کردووە کە لە مەترسی لەناوچووندا بێ.
بێڵەهەڕ لە کوردستان دەکرێتە گزرە بۆ زستانی ئاژەڵ.