BackIcelandmoss
بەردەشکێن

Latin: - Cetraria islandica
English: - Icelandmoss
بەردەشکێن 

بەڵخەدار، گیایەکە لە شێوەی قەوزە و لە تیرەی Parmeliaceae کە نزیکەی ١٠ سانیتمیترێک بەرز دەبێ و بە رەنگەکانی رەش، قاوەیی و سەوزیش هەیە. بۆ زۆری لە کوردەواریدا بە ناوی "بەڵخەدار" ناسراوە و هەموو بەشەکانی وەک دەرمان بەکار دێنن. بۆ دەرمانی ساڕێژ کردنی برین زۆر باشە و دەبێتە هۆی کردنەوەی ئیشتهای مرۆڤیش. لە کوردەواریدا لەگەڵ گیای دیکە تێکەڵی دەکەن و لە ئاودا دیکوڵێنن و دیخۆنەوە بۆ دژی سکچوون و کردنەوەی گەدە و ئیشتها.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-