شابەنگ، گیایەکی خۆڕستی کوێستانەکانی کوردستانە لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" (Compositae). ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ٢٣دا لەسەر ئەم گیایە نووسیویە کە لە ناوچەی هەورامان، گاڕان و سەرشیو و باخان و چنارەی مەریواندا بە زۆری دەڕوێ. هەروەها لە کتیبی "تقویم الابدان"دا باشی ئەم گیایە بۆ دەرمان بەم جۆرە ریز کراوە:
١ـ کوشتنی کرمی گەورە و وردی نێو زگ.
٢ـ لابردنی بەردی گورچیلە.
٣ـ چارەسەر کردنی برۆنشیت.
٤ـ دەرمانە بۆ نەخۆشیەکانی گەدە و رێخۆڵەکان.