BackLicorice plant
بەلەک

Latin: - Glycyrrhiza glabra - Glyceryl rhiza glabra
English: - Licorice plant
بەلەک 

گیای بەلەک، شیرین بەیان، گیایەکی خۆڕستی بە بنچی چەند ساڵەی دەشت و دەرەکانی کوردستانە لە سەرەتادا لە خوارووی ئوروپا و باکووری ئافریقاوە هاتووە لەو شوێنانەی کە کەش و هەوای سازگاری هەیە. گەڵاکانی لە جۆری تیکەڵاوەکانە واتە هەر گەڵایەک لەگەڵ چەند گەڵای دیکە پێکهاتووە و گەڵاکانی لە ٤ تا ٧ جوت گەڵاچکەی دیکەیان پێوەیە.سانتیمیتر دەبێ درێژی گەڵاکانی لە ٧ تا ١٥ سانتیمیترە و پێکهاتووە لە ٩ تا ١٧ گەڵاچکەی دیکە. گەڵاکان هێلەکیین و لێوارەکانیان ساف و لووسە. گوڵەکانی پەمەیی، ئەرغەوابت، بەنەوش، رنگێکی مەیلەو شین یان سپین. بەرەکەشی ٥ تا ٦ دەنگی رەنگ مەیلەو قاوەییان تێدایە کە لە نێو کیلانێکدان کە ٢ تا ٣ سانیمیتر درێژە، دەنکەکانیش لە شێوازدا لە لوبیا دەچن. لاسکی ژێر ئەزە و ریشووەکانی بۆ دەرمان دەبن کە رەنگی پێستەکەیان قاوەیی و یان رەشە و لە نێویشەوە مێشکێکی زەردی هەیە.
شیلەی ریشووی بەلەک بۆ دەرمان بەکار دێت لەبەر ئەوەی رادەیەکی زۆر گلوکوز، ساکارۆز، ئاسپاراژین، مەوادی ئالبومیدی تێدایە و هەروەها لە دەرمانسازیدا بەکاری دێنن.
بابلیەکان نزیکەی ٤٠٠٠ سالە پێش بەلەکیان بۆ دەرمان بەکار هێناوە. هەروەها میسریە کۆنەکان لەم گیایە وەک دەرمان کەڵکیان وەرگرتوو. ئەمەش ساڵێ ١٩٢ی هەتاوی روون بووەوە کاتێک ئاسەوارناسان ریشووی بەلەکیان لە نیو قەبەرەکەی توتانخامون دا دۆزیەوە. دوکتور و دەرمانسازەکان لە ریشوو و شیلەی ریشووی بەلەک بۆ کردنەوە تامی تاڵی دەرمانەکان کەڵک وەردەگرن.
چەند جۆری دیکەی بەلەک ئەمانەن:
جۆی ئیسپانیای «G. typical» که میوه آن صاف و بدون کرک است و ریزومهای قهوه‌ای به قطر ۶ تا ۱۸ میلیمتر دارد.
جۆری رووسی «G. glandulifera»
جۆری تورکی «G. pallida»
جۆری ئێرانی «G. violacca»
سەیری شیرین بەیان بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-