بنۆڵە، جۆرێک ترشکەیە، گیایەکی چەند ساڵەیە، گەڵاکانی درژۆکەن و درێژیەکەیان زۆر جار چەندین بەرابەری پانیەکەیانە، لە مانگی ناوەڕاست و کۆتایی بەهاردا گوڵ دەکا. بۆ دەرمان دەشێ.
ناوە زانستیەکەشی لە وشەی acetosus وەرگیراوە کە مانای ترش دەدا هۆکارەکەشی تامە ترشەکەی گەڵاکانیەتی.
بنۆک چەندین جۆری هەیە.
بە سوێدی Ängssyra یە.
بنۆک لە تیرەی Rumex و لە بنەماڵەی Polygonaceaeیە
سەیری ترشکە بکە.