سالیکس ئیگوپتیاکا، مام هه‌ژار ده‌ڵێ: جۆرێ داربی یه گوڵی سپی بۆنخۆش ئه‌کا. (عمید)یش ئێژێ: دارێکه وه‌ک داربی پشکۆی بۆنخۆش ئه‌کا و عه‌ره‌قی لێ ئه‌گرن و پێی ئێژن "عرق بیدمشک" و شه‌ربه‌تیشی لێ دروسیت ده‌که‌ن، عه‌ره‌قه‌که‌ی بۆ هورگ و دڵ باشه، هه‌رجۆرێک بێ ئه‌مه جۆرێک داربی یه که له چیاکانی ئه‌لبور و زاگرۆس دا ده‌ڕوێ. (معارف گیاهی) لاپه‌ڕه‌ی ٢٦٩ دا ده‌ڵێ: ئه‌مه بنچکێکه و جاروبار وه‌ک دارێکی لێ دێ و له نێونجیی به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ٨ میتر، نێوان توێکڵ و چێوه‌که‌ی چاڵ وچۆڵی زۆری تێدایه، گه‌لآی داری نێر و مێیه‌که‌ی لێک جیاوزن. ڕووی گه‌لآکانی سه‌وزێکی تۆخ و ژێره‌که‌یان ڕووناکتر وکورکنیشن. گه‌ڵای داره مێیه‌کان هێلکه‌یی و له گه‌ڵای داره نێره‌کانی پانتریشن. گوڵه‌کانیان بۆخۆشن. ئه‌م داره له بنه‌ڕه‌تدا هی ئێرانه. هه‌ر بۆیه هیچ پێوه‌نییه‌کی به ناوه‌که‌یه‌وه نییه که "بی میسر" پێ ده‌ڵێن و ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ناوه‌ی به‌سه‌ردا بڕابێ که بۆ یه‌که‌م جار له نووسراوه‌یه‌کدا که به‌رێز "هاسل کیت" هاوکاری "لینه" گیاناسی ناوه‌دار که له نێوان ساڵه‌کانی ١٧٥٠ و ١٧٥١ له میسردا کۆ کرایه‌وه و ناوی ئه‌م داره‌ی ناوه‌ته "Salix aegyptiaca" و له Central plantarum دا چاپ کرا.
به فه‌رانسه‌یی Saule de Egypte پێ ئه‌ڵێن.