گوڵه هه‌ژار، په‌شیمان، ئه‌مه ناوێکی فه‌رانسه‌یی یه بۆ گوڵێکی جوان له تیره‌ی "بێگونیاکان" Begoniacées،که له بنه‌ڕه‌ته‌وه له ئامریکای نێوهندییهوه هاتووه، نزیکه‌ی ٤٠٠ جۆر له‌م گوڵه ناسراوه که زۆربه‌یان گوڵی جوانی ڕه‌نگ سوور، قاوه‌یی، چه‌رموو، ئه‌رخه‌وانی و په‌مه‌ییان هه‌یه. خه‌ڵکی کوردستانی گه‌رمێن پێی ئه‌ڵێن "شوکری خان" یان "شوکرێ خانم" گوڵه‌کانی سوور و باڵا کورت و لاسکی باریک و قڕۆڵه. له به‌ر جوانی گوڵه‌کانی له گوڵداندا ده‌چێنن. ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمانی زۆر نه‌خۆشی ده‌شێ. کتێبی "اقوام یان قوم خزران" له سه‌ر هێرشی "سکا"کان بۆ ئێران بو به‌تایبه‌تی بۆ کوردستان قسه ده‌کا و ده‌ڵێ شوێنی مانه‌وه‌یان له بیجار و سه‌قزدا بوو که ئێستاش دوو قه‌ڵا له ئاسهوارهیان له زیویه‌ی سه‌قز و باکووری بیجاڕدا ماونەتەوە. کاتێک له‌شکری سکاکانیش ناوچه‌ی بیجاڕیش پڕ له گیای بێگونیا دبێت، ناوی ئه‌و شوێنه‌یان کرد به "په‌شیمان" یانێ گوڵی "غهمیگین و سه‌رنخون"، وشه‌ی "په‌شیمان"یش وشه‌یه‌کی سکایی یه و به مانای "شوێنی گوڵه سهرنخونهکان"ه، ئه‌م وشه‌یه‌ش دواتر به‌ره به‌ره سوویا و بوو به بیجاڕ.
هەرچەندە لە هێندیک سەرچاوەدا نووسراوە کە وڵاتی سەرەتایی ئەم گوڵە نێوەندی ئامریکا بووە. بەڵام بێگۆنیا لە لایەن گیاناسی بەناوبانگی فەراسەیی شارل پلۆمیە (CHARLES PLUMIER) ناو نراوە کە بۆ دیتنی ئەم گوڵە کە بە زۆری لە هاییتی (دوڕگەی کارائیب) دەڕوێ، لە ئەقیانووسی ئەسڵەتەوە تێپەڕیوە. بێجگە لەمەش ئەم گیایە بە ناوی دەسەڵاتداری ئەو کاتەی دوڕگەی کارائیب واتە MICHEL BEGON بێگونیا ناو نراوە.
سەیری کوڵە هەژار و شوکری خان بکە.
ئەمەش چەند جۆر لە بێگۆنیا:
B.X tuberhybrida
B.masoniana
B.rex
B.merallica
B.semperflorrens