بێزا، گیایه‌کی شینی گه‌ڵا باریکه له بۆڕی (لووله) ئه‌چێ، به‌ڵام ئه‌م ساقی باریکتره و بۆنی خۆشه و ئه‌خورێ. گیایه‌که به‌ناوبانگ بۆ ترشیات و بۆ نێو شیرێژ به‌کار دێ. له‌و کوێستانانه‌ی که گیای بێزا ده‌ڕوێ، له دووره‌وه بۆنی دێ. گیای بیزا بۆ ده‌رمانیش ده‌شێ. لە نێو شیرێژ دەکرێ و ئەو شیرێژانەی کە بیزای پێدایە زۆر گرانترن. (ڕێواس و کارگ و که‌نێره/ شه‌وبۆ، وه‌نه‌وشه و شلێره/ هه‌ڵز و مه‌ندۆک و بێزایه/ بێزا وه‌ک به‌ژنی زیبایه)" خه‌مین"