به‌یبین، به‌یبون، گوڵه بابونه، گیایه‌که له تیره‌ی "تێکهلآوهکان" Composées، په‌له‌کانی سه‌وز و گوڵه‌کانی زه‌ردن، له مانگی خاکه‌لێوه و بانه‌مه‌ڕدا شین ده‌بێ و ده‌پشکوێ. نزیکه‌ی ٣٠ سم به‌رز ئه‌بێ و ٢٠ ڕۆژ ده‌ژی. گیایه‌ک که گوڵێکی تاسمانی و چه‌رموو ئه‌کا و بۆن خۆشه (بۆنی سێ‌و ده‌دا)، ڕۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئه‌گرن که بۆ ده‌رمان ئه‌شێ، نزیکه‌ی ٢٠ گره‌م له گوڵه‌که‌ی له ١ لیتر ئاودا ده‌م ئه‌که‌ن و ئه‌یخۆنه‌وه که بۆ زۆر نه‌خۆشی وه‌ک کار نه‌کردنی ڕیخۆڵه‌کان و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له کاتی خۆیدا ناکه‌وه‌نه بێ نوێژییه‌وه زۆر به‌که‌ڵکه. بهینوون زۆره.
سێوێسن و به‌یبوون و شلێره
ڕواون له جێگای زهنوێـــر
قه‌ڵبه‌زه‌ی به‌ست ئاوههڵدێـز
شه‌پۆلان ده‌دا ئـــــــــهستێر
"هێمن"
بە ئاڵمانی Echte Kamille پێ دەڵێن.
بە سویدیش Beskrivning یە.
سەیری گوڵە حاجیلە و بابۆنە بکە.