به‌ڵاڵووک، بڵاڵووکه کێوی، پراڵوی، برالوو، بڵاڵوک، بنچکێکی کێوی یه به‌رێک ئه‌گرێ وه‌ک گیلاس به‌ڵام وردتره و ناوکه‌که‌شی ڕه‌وانی ئه‌دا.(ف.خاڵ) بلآڵووک بنچێکه به‌قه‌د باڵای پیاوێک هه‌ڵده‌ستێ، به‌رێکی وه‌ک ئالووبالوو ده‌گرێ و به چه‌ندین ڕه‌نگ هه‌یه، زۆر جار له کوێستان ده‌ڕوێ و له نزیک ئاوه‌دانی په‌یدا نابێ، بنچکێکی له تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosa Coees، که پێوه‌ندی ده‌ده‌ن به داری هاڵهبهڵاڵووکهوه، لقه‌کانی ڕه‌نگیان سوورێکی تۆخ و لووسن و به‌ره‌که‌ش که له گه‌رمه‌ی هاویندا پێده‌گا، زۆر به‌تامه و به قه‌ت نۆکێک ده‌بێ. له به‌ڵاڵووک ڕۆنێک ده‌گرن که بۆ ده‌رمان ده‌شێ، هه‌رچه‌نده که به‌ڵاڵووک بۆ خۆی ده‌رمانی بۆشه بۆ هه‌ناسه ته‌نگی، نه‌خۆشی سپڵ، زروا، ژانه پشت، نه‌خۆشی وڵک، نه‌خۆشی میزڵدان و گۆڵج و نه‌خۆشی تر. هه‌روه‌ها خواردنی به‌ڵاڵووک ئه‌بێته هۆی فڕێدانی کرمی ڕیخۆڵه و زیاد کردنی ڕاده‌ی میز و بێ نوێژی ژنان ڕێکوپێک ئه‌کا. بێجگه له‌مانه شه‌هوه‌ت زیاد ئه‌کا و زگچوونی خوێنیش چاره‌سه‌ر ئه‌کا. پێشینه ده‌نکی بهڵاڵووکیان به په‌ڕۆی شینه‌وه ده‌پێچایه‌وه و ئاگریان ده‌دا و پێیان وابوو به‌م جۆره کاره جادوو کاریان لێ ناکا و به چه‌ند پاته کردنه‌وه‌ی ئه‌م کاره پێیان وابوو به دوژمنانیان دڵنه‌رم ده‌بن. بێجگه له‌مه‌ش پێیان وابووه که دێ‌و درنج له گوکهڵهکهی ده‌ترسن. له لقه‌کانی به‌ڵاڵووک که‌ره‌سته‌ی جوانی وه‌ک ده‌منه (ده‌مه‌سیگار) و گۆچان و هیتر دروست ده‌کرێ.
ئەمەش جۆرێک لە بەڵاڵووکە Prunus spinosa بەڵام من بۆ خۆم ئەم جۆرەم لە کوردستاندا نەدیوە.
سەیری بەرالووک بکە.