گیای سه‌ر به‌م بنه‌ماڵه چه‌ند ساڵه‌ن و هێندێکیشیان وه‌ک بنچکێکی گه‌وره‌یان لێ دێ. ڕیشووهکهیان زڵ و گۆشتنه. گه‌ڵاکانیان له به‌رامبه‌ر یه‌کتره‌وه به لاسکه‌که‌وه ده‌ڕوێن و یه‌کیان گه‌وره و ئه‌ویتریان چووکه‌تره و هێوهی هێلکه‌یان هه‌یه. گهڵهکانیشیان تاک تاک ده‌ڕوێن و سه‌ریان شۆڕ کردووه‌ته‌وه. ناوی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ش له وشه‌یه‌کی یۆنانی به ناوی Atropos وه‌رگیراوه که به بڕوای ئه‌وان ناوی ئه‌و خواوه‌نده بووه که به‌سه‌رهاتی دیاری کردووه و په‌تی ژیانی پساندووه. ئه‌ویش له ژه‌هراوی بوونی ئه‌م گیایه‌وه هاتووه. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه چوار ئه‌ندامی هه‌یه که یه‌کێکیان بهلادنه.
سه‌یری بهلادن بکه.