بلادۆن، بلادۆنیا، گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه له تیره‌ی "باینجانیه‌کان" Solanées و له خزمه‌کانی "بهلادۆنهکان" Atropa که گه‌ڵاکانی پان و هێله‌که‌یی و نووک تیژن، گوڵه‌کانی تاک تاک و زلن و به شێوه‌ی زه‌نگۆڵه‌ی سوور و قاوه‌یی به لاسکهکهدا هه‌ڵواسراون و هاوین ده‌پشکون. به‌ره‌که‌ی خزه و له سه‌رتادا سه‌وز و پاشان سوور و له کاتی گه‌یشتندا ڕه‌ش ئه‌بێ. ئه‌ڵێن هه‌ر که‌س ئه‌م گیایه له‌گه‌ڵ خۆی بگێڕێ خه‌ڵک خۆشیان ده‌وێ (بۆیە بە فارسیش پێ دەڵێن مهرگیاە). هه‌ر له مێژه ئه‌م ڕووه‌که وه‌ک ده‌رمان به‌کار هێنراوه، هه‌تاکوو ساڵه‌کانی ١٨٠٠ ده‌یانچاند بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان و ژه‌هری atropin ی لێ وه‌رگرن، به‌ڵام ئێستا له باخچه‌ی تایبه‌تی گیاناسیدا ده‌چێندرێ.
ناوی لاتینی ئەم گیایە لە "bella" (جوان، جوانخاس) و "donna" (کەنیشک، کچ)ی لاتینیەوە وەرگیراوە. ئەم ناوە بە جۆری دیکەش وەرگێڕدراوە و مانا کراوەتەوە لەوانە ئەوەی کە بۆ دەرمانی خۆ جوان کردن بکەکار هاتووە، هەروەها ئەوەی کە دەنکە رەشەکانی بەرەکەی وەک چاوی کچان دەچێ. بەڵام لە کوردەواریدا بە پێچەوانەی چاوی جوانی کچان و جوانخاسی ناوی وەک "هەنگورە تاڵە و تەماتە مارانێ"یان پێ داوە.
بە ئاڵمانی Tollkirsche پێ دەڵێن.
به فه‌رانسه‌یی Bellansene, Belle-done و به ئینگلیزی بێجگه له‌و ناوه‌ی دیکە Belladonnaiیش پێده‌ڵێن.
بە سویدی Belladonna پێ دەڵێن.
لەبەر ئەوە ئەم گیایە میزیۆم و کلسیۆمی زۆری تێدایە بۆ هەستیاری و شۆک زۆر دەرمانی باشە. هەروها بۆ کردنەوەی دەمارەکانی و هاتوچۆ کردنی خوێن لە دەمارەکاندا و مرۆچانە کردنی سەری قامک و ئەنگوستەکان زۆر باشە.
سه‌یری هەنگورە تاڵە و تەماتە مارانێ بکه.