بەرزەڵنگ، وەرکەمەر، زەنگۆڵە گیا، بهرزهڵنگ، گیایهکی بە پنچی کوێستانی باڵا بهرز و بۆنخۆشه لە تیرەی steraceae) Compositae) له جۆری پوونگە و جاتره یه. بنەماڵەکانی سەر بەم تیرە ١١ بنەماڵەن و جۆرەکانیان نزیکەی ٢٦٠٠٠ جۆرن کە گەورەکانیان ئەمانەن: Goodeniaceae, Donatiaceae (including Stylidiaceae), Menyanthaceae, Calyceraceae, Rousseaceae (including Carpodetaceae), Pentaphragmataceae, Alseuosmiaceae.
ئەم گیایە لە مێژە وەک دەرمان بەکار دێ. ئەگەر بەرزەلنگ لە ئاودا بکوڵێندرێ و شەوانە یەک کەوچی لێ بخورێتەوە، بۆ لابردنی کرمی گەدە و نێوزگ زۆر باشە. هەروەها بۆ گەدە و ریخۆڵەکان دەرمانی باشە و تەوژمی خوێن دادەبەزێنێ. هەموو گیایەکە بۆ ئەوەی دەبێ لەسەر برین دابنرێ بۆ ئەوەی ساڕێژی بکا. رازی دەڵێ ئەگەر لە ئاودا بکوڵێندرێ و برینی چڵکن و پیسی پێ بشۆردرێتەوە ئەوە زۆر زوو ساڕێژ دەبێ و هەروەها ئەگەر ئەم گیایە لەگەڵ گیای تاجریزی پێکەوە بکوترێن و بنرێتە سەر برینی بواسیریەوە ئەوا ساڕێژی دەکا و بەرگریش لە خوێنڕێژی دەکا. ئەگەر ئەم گیایە لە ئاودا بکوڵێندرێ و لەشی پێ بشۆردرێت، ئەوا خارشت و خرووی لەش لە رووی دەرەوە لە نێو دەبا (٢٠٠ گرەم لە تەنەکەیەک ئاودا).
ئەمیر ئەمینی لە کتێبی "فرهنگ گیاهان دارویی" لە لاپەڕەی ١٦دا لەسەر بەرزە لنگ دەڵێ: "بەرزەلنگ ناوێکی هەورامیە و هۆکاری ناونانەکەشی ئەوەیە کە "لنگ" یان خوای ئاسۆ یان خوای بەرزی پێدەڵێن وەک پالنگ یان بەرزەلنگ واتە گیاندارێک یان گیا و رووەکێک کە لە بەرزایی خوای لنگدا بژی."
بهرزهلنگ بهرزه وهرکهمهر دانه
شاهۆ وهش نییهن به بێ جانـــــه
"فولکلۆر"