به‌لوو، بهڕوودار، به‌ری دارێکی لێره‌واره به ناوی به‌ڕوو که سه‌ر به تیره‌ی "به‌ڕوه‌کان" Quercinées ه، که سه‌رده‌سته‌ی تیره‌یه‌که‌ی خۆیانه. به‌ڕوو شێوه‌ی پسته‌ی هه‌یه، به‌ڵام گه‌وره‌تر و قڵپۆخێک که له فنجان ئه‌چێ و هه‌تاکوو نیوه‌ی داپۆشاوه (له هێندێک شوێنی کوردستان دا به داره‌که‌ی ئێژن هه‌ژگ) به‌ڕوو زۆر ناسراوه، به‌ره‌که‌ی که هه‌مان به‌ڕووه ده‌خورێ و پهلووپۆی داره‌که‌شی ئه‌بێته ئاڵف. به‌ڕوو جۆری زۆره و هێندێکیان تامیان تاڵه، هندێکیشیان درێژ و ئه‌وانیتر خڕن، دار به‌ڕوو زۆر ئه‌ستوور و به‌رز ئه‌بێ و له هندێک شوێندا ته‌نیا به‌قه‌د باڵای پیاوێک به‌رز ده‌بێ. محمد علی سوڵتانی له کتێبه مێژوویه‌که‌یدا له سه‌ر ناوچه‌ی کرماشان له لاپه‌ڕه‌ی ١٠٧ دا ئه‌ڵێ به‌رزی داربه‌ڕوو له‌م ناوچه‌یه ئه‌گاته ١٣ میتر و نێوقه‌دی ده‌گاته ٣ میتر و کورده‌کان پێی ئه‌ڵێن "گوکراسون". له سه‌رچاوه‌ی دیکه‌دا نووسراوه که داربه‌ڕوو ٣٥ تا ٤٠ میتر به‌رز ئه‌بێ و له ٥٠٠ تاکوو ٢٠٠٠ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌کا. دار به‌ڕوو دوو جۆری گوڵ ئه‌کا که به زۆری له کۆتایی لقهکانیهوهون، گوڵه نێره‌کانی درێژترن و گوڵه مێیه‌کانی سیان سیان له ته‌نیشت گه‌ڵاکانیه‌وه دهڕووێن. ده‌نکه به‌ڕوو له به‌هار و هاویندا تاڵن و که پایز باران لێیدا تامی خۆش ئه‌بێ و له سه‌ر ئاگر دیبرژێنن و ئه‌یخۆن. له قات و قڕیی و وشکه ساڵیدا له گه‌ڵ هێندێک ئارددا ده‌کرێ به نان. له به‌ر خۆڕاگری داره‌که‌ی له دارتاشیدا زۆر به‌کار دێ و بۆ سازکردنی به‌له‌میش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی دێر ده‌ڕزێ (دهپتورکێ) بۆ داره‌ڕای ماڵییش زۆر به‌که‌ڵکه، هه‌روه‌ها بۆ ئاگردووش زۆر چاکه. له هندێک شوێندا مازووی لێ ئه‌گرن و له ده‌وا و ده‌رماندا به‌کاری دێنن، تۆکڵی ده‌نکه به‌ڕووه‌کان و کڵاوه‌که‌ی (به‌ینی داره‌که و ده‌نکی به‌ڕووه‌که شتێکی وه‌ک کڵاو یان فنجان هه‌یه که سه‌رێکی ده‌نکه به‌ڕووه‌که‌ی تێدایه) دوای وشک کردن پێی ئه‌ڵێن "جه‌فت" که بۆ خۆشه کردنی "مه‌شکه" و "کونه" (کونده) به‌کار دێ. به‌ڕوو جۆری زۆره، زله باشه‌کانی شابهڕوون که جۆری هه‌ره باشی به‌ڕوون که خڕ و پانکه‌ڵه‌ی تێکه‌ڵ ڕه‌شی ئاڵ و سووره و بۆ بڕژاندن زۆر خۆشه. به لاتینی به شابه‌ڕوو ده‌ڵێن Castanea sativa، به‌ری ئه‌م داره سیان سیان له نێو تۆکڵێکی دڕکن دان و دوای ئه‌وه‌ی کهپێگهیشتن ئه‌م تۆکڵهیان ئه‌بێ به چوات قاژهوه و به‌ره‌کان ده‌ر ده‌که‌ون و له ههردانێکی دا نزیکه‌ی له سه‌ددا ٤٠ "هیدراتی که‌ربون" Carbonehydrate و "تانین" Taninێکی زۆری تێدایه، هه‌ر بۆیه دژی سکچوون و چڵک کردنه. پێشنیان بۆ دژی خوێنڕێژی ڕیخۆڵه و نێو سک و دمه‌ڵی ژێر مل که ده‌بئ به برین و چڵک ده‌کا Scrofule که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرت. کوڵاوی تۆکڵ و گه‌ڵاکه‌ی که تامێکی ناخۆشیان هه‌یه، بۆ نه‌خۆشی باوه‌سیری و سکچوون که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ، له تکنیکی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا له چاندن و چاره‌سه‌ر کردنی مووی سه‌ردا به شێوه‌ی "ژمووتراپی"، وه‌چی دار به‌ڕوو به خووسراوی له "گلیسرین" Glycérol دا به‌کار ئه‌به‌ن، بۆ کوڵاندن و خووساندنی نابی که‌ره‌سته‌ی مسین به‌کار ببرێ. به‌ڕوو به برژاوی یان به کوڵاوی و له‌گه‌ڵ شه‌کر ئه‌خورێ یان ده‌یکه‌نه ئارد و له چێشت لێنان دا به‌کاری ئه‌به‌ن. به‌ڕوو جۆری زۆره، لێره‌دا منیش چه‌ند جۆری به ناوه لاتینیهکانیانهوه ده‌خه‌مه به‌رچاو. Qucercus robur، ئه‌م جۆره به‌ڕووه هاوین پێده‌گا و قولووج (ئه‌و کڵاوه‌ی که سه‌ری به‌ڕووه‌که‌ی تێدایه)ه‌که‌ی سه‌وزێکی تۆخه و سه‌ری ده‌نکه بهڕووهکهش له ده‌ره‌وه‌یه. Quercus petraea، ئه‌مه جۆره‌یان پایزانێکی دێر پێده‌گا و به‌ڕووه‌که‌ی زه‌ردێکی کاڵه. Quercus macroarpa، ئه‌مه قوڵووجهکهی زۆر کورته و به دووجۆره که یه‌کیان بهڕوهکهشی کورته و لێواری قولووجهکهی شیتاڵ شیتاڵه و ڕه‌نگی قاوه‌یی یه‌کی کاڵه و به‌ڕووه‌که‌ی له‌ویتریان درێژه و لێواری قولووجهکهشی ڕووته. Quercus castaneiflolia, ئه‌میان بهڕوهکهی درێژ و باریکه و قولوونجهکهی ڕووته و له‌وه‌ی پێشێ قووڵتره و ڕه‌نگیشی سه‌وزه و بێجگه له قووڵی قوڵووجهکهی ڕه‌نگی بهڕوهکهشی نارنجی یه. Quercus coccifera، ئه‌مه قولووج سه‌وز و به‌ڕوو زه‌رده. Quercus ilex، قولووجی ئه‌مه‌یان ڕووته و قاوه‌ییه‌کی تۆخه و بهڕووهکهشی نارنجی یه و له‌وانتر ڕهقرتیشه، گه‌ڵاکه‌شی له گه‌ڵای داری بی ده‌چێ.
بێوک، بێوکه، بیوک، نێوکێکی ڕه‌قه له نێو به‌ڕوودا.
ناوە لاتینیەکەشی لە وشەی "robustus" (سەخت، رەق) وەرگیراوە و ئەمەش ماناکەی بە خۆیەوەیە کە دارێکی رەق و سەختە.
به فه‌رانسه‌یش Cheneی پێده‌لێن.
قه‌ت پیاوی تووڕه نه‌دوێنی چاکه
به‌ڕوو له ده‌میا ته‌قیوه کــــــاکه
"مه‌لا غه‌فور".
وێنەی بەڕووە برژاوەکە لە رێکەوتی ١ی ١ی ٢٠١٣ لە ئاوایی نێروێ گیراوە.
بە ئاڵمانی Stiel-Eiche پێدەڵێن.
بە فارسی "بلوط"ی پێدەڵێن.
بە سویدی Ek.