وه‌رکه‌مه‌ر، بەردەگیا، گیایه‌که کوێستانی و بۆنخۆش لە تیرەی "تێکەڵاویەکان" (Compositae). مه‌لا عبدوالکریمی مدرس ئه‌ڵێ: وه‌رکه‌مه‌ر گیایه‌کی بۆنخۆشه له کوێستانه‌کان به لاتاشهکانهوه ئه‌ڕوێ. لەبەر ئەوەی کە ئەم گیایە لە بەر کەمەر و قەدپاڵی چیاکانەوە دەڕوێ، ئەم ناوەیان پێدابێ. بەڵام لەو ناوچانەی کوردستان کە ئەم گیایە دەڕوێ پیاوەکان بە خۆیانەوە هەڵدەواسن و لە بەر بۆنخوەشی لە بەرکەمەر و بەر شاڵ و پشتوێنەکانیانی دەنێن واتە دیکەن بە بەرکەمەریاندا، ئیتر لە کامیانەوە ئەم ناوە هاتووە هێشتا بە تەواوی روون نیە. ئەو پیاوانە وەرکەمەریان لە نێو تۆی شاڵەکانیان داناوە، دەڵێن هەتاکوو زیاتر وشک دەبێتەوە، بۆن و بەرامەی زیاتر دەبێ و بۆنی عەتری زیاتر بڵاو دەبێتەوە.
مەوەلهوی کوردیش ئه‌ڵێ:
سوب شنۆی نه‌سیم ده‌س جه وێ وه‌ردا
بۆی وه‌رکه‌مه‌ر شنهند وه وهرکهمهردا