بۆژانە، بۆژانە کێویلە بومارانه، گیا بۆژانە، بووماران، گیایه‌کی خۆڕسته له تیره‌ی "تێکه‌ڵاوه‌کان" Composées، که له شوێنی ڕه‌قه‌ڵان له ٢ تا ٧ ده‌سیمیتر به‌رز ئه‌بێ، لقه‌کانی باریکه و گه‌ڵاکانی چووکه و بڕگه بڕگه‌ن و گوڵه‌کانیشی چه‌رموو یان زه‌ردن و به شێوه‌ی چهترن و بۆنێکی زۆر خۆشیان هه‌یه و تامیشیان تاڵه. له شوێنی باش و له کێو و نێو کێڵگه و ده‌شتدا به‌رزیه‌که‌ی ئه‌گاته یه‌ک میتر، گه‌ڵا، گوڵ و ڕیشووه‌که‌ی بۆ ده‌رمان به کار دێنن. دێمکراوی ٢٠ گره‌م له گوڵه‌که‌ی له نێو ١ لیتر ئاودا بۆ ده‌رمانی بڕیینی "تا" و دڵ ئێشه و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی وان له بێ نوێژیدا و هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی نێوهسیری و ئه‌و که‌سانه‌ی ناتوانن میز بکه‌ن (به هۆی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی لوله‌ی میز، میز پێشی پێ ده‌گیرێ، یان به زه‌حمه‌ت ده‌کرێ) زۆر به‌که‌ڵکه. به ئه‌هوه‌ن کردنه‌وه‌ی قه‌ڵسی و تووڕه‌یی و بۆ ده‌رمانی دژی کرمی ڕیخۆڵه‌ش زۆر باشه. بوماران جۆری زۆره و ئەمەش جۆرێکی کێویلەیە کە بە "بۆژانە کێویلە (Achillea miillefolium L.) ناسراوە.