دار بنێشت، دار جاجکە، بنهوشه، دارێکه له تیرهی "پستهییهکان" Anacardiaceae، کە باڵای دەگاتە ١٥ میتر و لەسەرەوە پەل و پۆ و لقەکانی تاجێکی گەورەی پێک دێنن و قەدیشی ئەستوور و ناڕێک و پێک و رەنگێکی تاریکی هەیە. گەڵاکانی ٢ تا ٥ جووت گەڵاچکەی دیکەیان لێ جیا دەبێتەوە کە درێژییەکەیان ٣ تا ٨ سانیتمیتر و پانیەکەشیان لە ١ تا ٢ سانتیمیترە و شێوازیان هێلکەییە و لیوارەکانیان تۆزێک برژانگیان پێوەیە. گوڵەکانیان هێشووەیە و جۆره قزوانێکی زۆر ناسک و ورد دهگرێ که ٥ تا ٦ میلیمتر دەبن کە بۆنیان زۆر خۆشە و ترشیاتی لێ دروست دهکهن.
گیاه شناسی pistica.atlantica