بلچ، گۆیژ، گێوژ، گویژ، گڤویشک، به‌ری دار گویژه که دارێکی خۆڕستی چوڵگه‌یه له تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosaceae، زۆر جاریش له نزیک گونده‌کانیشدا ئه‌ڕوێ. دارێکی دڕکنه و گوڵه‌کانی چه‌رموون و لق و پۆشی دڕکنه . به‌رێک ده‌گرێ تۆزێک له نۆک گه‌وره‌تره و پاییز دره‌نگان پێده‌گا و به ڕه‌نگی زه‌رد و سوور و ڕه‌شیش هه‌یه. له نێو به‌ره‌که‌شیدا چه‌ند دانه ناوکه‌ی ڕه‌ق هه‌یه. له وەرزی پاییزاندا بلچ یه‌کێک له بهرهخۆشهکانه که خه‌ڵکی حه‌زی لێ ده‌که‌ن و منداڵن ده‌ڕۆن دیهێنه‌وه.
سه‌یری بلچه‌سوور و بلچه زه‌رد بکه.
به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Aubepin.