بلادۆنیا، گیایه‌که له تیره‌ی "باینجانیه‌کان" Solanées که گیایه‌کی ئاڵفه و یه‌کێکه له جۆره‌کانی "بڵادۆنا" Bladone، ڕیشووی ئه‌م گیایه ئه‌ستوور و گۆشتنه و به زۆری له دوو چڵ پێک دێ که شێوه‌ی قه‌د و باڵای مرۆڤ ده‌دا و هه‌ر بۆیه‌ش له کۆنه‌وه به‌سه‌رهاتی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌م گیایه ده‌گێڕنه‌وه. گه‌ڵاکانی گه‌وره‌ن و یه‌ک ڕاست له ڕیشووه جیا ده‌بنه‌وه. گوڵه‌کانی چه‌رموو، په‌مه‌یی، سوور و به‌نه‌وشن و له ته‌نیشت گه‌ڵاکانه‌وه ده‌ڕوێن و پاشان ده‌بنه به‌ری ڕه‌شی خڕ. جۆره‌کانی ئه‌م گیایه له چۆمه‌کان، ناوچه‌ی ده‌ریاکانی ڕۆم (بحرالرومی) به زۆری ئه‌ڕوێن. به‌تایبه‌تی له دووڕگه‌ی سیسیلی و کالابر دا. به‌ره‌که‌شی بۆ ده‌رمانی زۆر نه‌خۆشی وه‌ک کۆخه‌ڕه‌شه، ژانه زگ، ژانی گورچیله، ژانی قۆڵنج، لووله‌ی میزڵدان و کیسه‌ی سه‌فرا و … به‌کار دێ. بۆ ئه‌وه‌ش وه‌ک ده‌رمان که‌ڵکی لێ وه‌رگیردرێ، گه‌ڵا یان ڕیشووه‌که‌ی کۆ ده‌که‌نه‌وه و له گه‌رمایه‌کی ٣٠ پله‌ی سانتیگراد دا وشک ده‌کرێته‌وه.