BackLemon balm, Balm
بادره‌نگ

Latin: - Melissa officinalis L. - Melissa cordifolia pers - Melissa romana Mill - M.fraveolens Host
English: - Lemon balm, Balm
بادره‌نگ 

بادڕه‌نگ، گیایه‌کی بۆنخۆشه‌ به‌ په‌نیره‌وه‌ ئه‌خورێ. گیایەکە چەند ساڵەو و باڵا بەرز لە ٤٠ تا ٨٠ سانیمیتر باڵا دەکا و گەڵاکان لە بەرامبەری یەکتردا بە لاسکەکەیەوە نووساون کە رەنگیان سەوزێکی تۆخ و درەوشاوەیان هەیە. لاسکەەکەشی چوارسووچ و بێ کورکە. گوڵەکانی چکۆلە و سپین کە بە شێوەیەکی سروشتی لە هاویندا خۆیان نیشان دەدەن و ئەو کاتە مێش هەنگوینیان لێ دەهاڵێ. دیارە رەنگی گوڵەکانی لە هێندیک جۆریدا رەنگیان تۆزێک تۆخترە و لە رەنگی گوڵی بەهێیە و لە هێندیک جۆری دیکەدا تەنانەت وەک سوور و بەنەوشن.
ناوە زانستیەکەشی لە وشەی Melissa (مێش هەنگوین) وەرگیراوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە مێش هەنگوین زۆر زۆر حەزی لەم گیایەیە، هەروەها لە زمانی یۆنانیشدا "مەلیسا فولون" یان گەڵای مێش هەنگوینی پێدەڵێن پێشتریش بۆ گرتنی مێش هەنگوین کەڵکیان لێ وەرگرتووە واتە لەو شوێنەی کە پێیان خوەش بووە مێش هەنگوین بنیشێتەوە، گەلا و لقی ئەم گیایەیان داناوە ئەوانیش هاتوون و لە دەوری ئاڵاون و ماونەتەوە. ئەگەر گەڵای ئەم گیایە لە نێوان دوو قامکدا دابنێی و تۆزێک بیتلیقێنی هەست دەکەی کە بۆنێکی خۆیشی لێ بڵاو دەبێتەوە کە تۆزێک وەک بۆنی لیمۆیە. هەر لەبەر ئەم بۆنە خۆشەیەتی کە بە فارسی "فرنگ مشک"ی پێ دەڵێن لەبەر ئەوەی پێیان وایە بۆنەکەی لە بۆنی "مشک" و "عەنبەر" دەچێ. دەبێ لێرەدا پەرانتزێک بکەمەوە بۆ ئەوەی "موشک" لەگەڵ "مشک" تێکەڵ نەبێ. (ئەو بۆنە کە بۆنی "مشک"ە بە "موشک" دەخوێندرێتەوە و یەکێک لە بۆنە خۆشەکانە، دەڵێن لە نێ ناوکی ئاسکی نیرینە دەری دێنن. لە هۆنراوەی هۆنەرانی کلاسیکی کورددا زۆر بەکار هاتووە.) نالی دەڵێ:
خەتات فەرموو كه خۆشه چين و ماچــــــين
كه ناچين ، لێره خۆشه چيني ماچـــــــــــين
برۆت هەر چين و پەرچەم چين لەسەر چين
ئەمەنده چينه، قوربان، پێم بڵێ چيـــــــــن؟!
شكافێكه كڵاف هي نافي زوڵفـــــــــــــــت
دەڕێژێ مشک و عەنەر لێره تا چــــــــين

له سه ر به رگي گوڵێكي باغي حوسنت
لە قەدیمەوە ئەم گیایە بۆ دەرمانی زۆر نەخۆشیان بەکار دەبەن. لە فەرانسەدا گەڵاکەی وەک چایی دێم دەکەن و دەیخۆنەوە.
بە فەرانسەوی Melisse و Melisse officinale و Ciltrionelle و The Franceی پێدەڵێن.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-