گیایه‌که‌ی بە بنچی چەند ساڵەیە له شویت ده‌چێ و سه‌لکی هه‌یه، زۆرتر له کوێستان و له شوێنی ڕه‌قه‌ڵان ئه‌ڕوێ و پررزهکانی چه‌رموون و نزیک میترێک به‌رز ده‌بێ، بۆ جوانی دیهێنه‌وه ماڵ. ئه‌ونده‌ی من بزانم به که‌ڵکی هیچ نایه، له سه‌ر کێوی شاهۆ و هێندێک کێویتر دیومه به‌ڵام ته‌نیا بۆ جوانی دهمانڕنین. لاسکێکی جیڕ و نەپسی هەیە و رووخساتێکی زۆری جوان بە خۆیەوە دەگرێ کە لە دوورەوە سپی دەکاتەوە. لە بان بەرزاییەکانی "دێ کۆن" (نێوان ئاواییەکانی چرۆسانە و پەشاوا لە بێڵەواری کامێران لەسەر جادەی کامێران ـ مەریوان) زۆر دەڕوێ. به‌تایبه‌تی له کۆتایی وه‌رزی هاوین و له و سەرەتای پایزدا پرزهکانی چه‌رموو هه‌ڵده‌گه‌ڕێن و له دووره‌وه دیارن، پرزهکانی له خوری ده‌چن، بۆیه ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرتووه. ئێستا له هێندێک ناوچه‌دا بۆ جوانی ده‌یچێنن. به سویدیش "فیێر گرێس" (Fjädergräs)ی پێده‌ڵێن و ده‌قاوده‌قی مانا ئینگلیس یه‌که‌یه‌تی.
ناوە لاتینیەکەی ئەم گیایە وشەی لاتینی "penna" (پەڕ) و مانای "وەک پەڕ" (مەبەست پڕی پەلەوەرە) دەدا و لەبەر ئەوە ئەم ناوەیان پێداوە کە پرزەکانی کاتێک سپی دەبن لە پەڕ دەچن.
بە ئاڵمانی Grauscheidiges Federgras یە.
به ئینگلیسی بێجگه له‌م ناوه‌ی سه‌ره‌وه European Feather Grass یشی پێده‌ڵێن.