برینج داس، گیایه‌که وه‌ک بۆژانه وایه، به‌ڵام باڵای کورتتره، وشکی ئه‌که‌ن و بۆ تام له دۆی ئه‌که‌ن. له فه‌رهه‌نگی له‌کی دا به‌م جۆره باسی ئه‌م ڕووه‌که ده‌کا: بچکێکه که گوڵی ورد و چه‌تری زه‌رد ئه‌گرێ و بۆ ده‌رمانی ژانه دڵ به‌کاری ئه‌به‌ن. فه‌رهه‌نگی (معین)یش ئاوای نووسیه‌وه: Artemisa vulgaris، گیایه‌که له تیره‌ی "تێکه‌ڵاوه‌کان" Composées، لاسکی به‌رز و ڕاسته و باڵای تاکوو یه‌ک میتر و نیو هه‌ڵ ده‌چێ و له گوێی جاده و چۆڵگه‌کاندا له ئێران و ئوروپا به شێوه‌ی خۆڕست ده‌ڕوێ.