ڕر، برینج، مەرەزە، دانه‌وێڵه‌یه‌کی سپی یه له گه‌نم ده‌چێ و له تیره‌ی "گهنمهیهکان" Graminées، که سه‌ر به ده‌سته‌ی "کێلان" (کلوویهکان)ه و له بژێوه سه‌ره‌کیه‌کانی مرۆڤه، ڕوتهوهبووی چهڵتوکه، گیایه‌کی یه‌کساڵه‌یه و به‌رزیی تاکوو یه‌ک میته و نیو ده‌بێ، لاسکه‌که‌ی بڕ بڕه (به‌م جۆره لاسکانه ئه‌ڵێن Chaume) و گه‌ڵاکانی باریک و درێژن و ڕه‌نگیێکی سه‌وزی کاڵیان هه‌یه و گوڵه‌کانیشی چه‌رموون و ٦ نێرتکیان هه‌یه، له مه‌ره‌زه‌دا به‌رهه‌م دێت و پێویستی به ئاوی زۆره، له ده‌نکی برینج ئه‌لکول و نشاسته (تۆزی ئارد) ئه‌گرن. خوارنه‌وه‌یه‌کی ئه‌لکوله له وڵاتی چین دا به ناوی "ساکی" له برینج دروست ده‌که‌ن. پێستی برنج ڤیتامینی A و PPی تێدایه و له خودی برنجهکهشدا، ڤیتاڤینی A و B کومپلکس، D و E و هێندێک مه‌وادی چه‌ور، هیدراتی که‌ربۆن، پروتئین، ئادنین (Adenine, Adenitis)، فسفۆر، شه‌کر، کالسیۆم، مینزیۆم و پتاسیۆمی تێدایه. ئه‌و برنجانه‌ی که پێسته‌که‌یان گیراوه‌ته‌وه ڤیتامینی خۆیان له ده‌ست داوه. برنجی لێنراو بۆ ده‌رمانی سکچوون و بۆ میعده، به‌ردی گورچیله و ڕێخۆڵه باشه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کریان هه‌یه باش نییه. ئه‌گه‌ر ژنی دووگیان پێش منداڵبوونه‌که‌ی بیخوا به ئازارێکی که‌متره‌وه ده‌زێ. لینجاوی (ئاوی برینجی کوڵاو) بۆ ڕاگرتنی زگچوونی منداڵ به که‌ڵکه، برنج به زۆر شێوه‌ی وه‌ک شیربرنج به دارچینی یه‌وه، که بۆ هه‌ڵامه‌ت و زکام گرتوو باشه، وه‌ک پڵاو، قووڵی (قوبڵی) و له دۆڵمه‌ش دا ده‌خورێ. له ئارده‌که‌شی شیرینی و فڕنی دروست ئه‌که‌ن و به زستاناندا ئه‌یخۆن که بۆ سه‌رما زۆر باشه. برنج جۆری زۆره و ئه‌مش چه‌ند جۆرییه‌تی، عه‌نبه‌ربۆ یان عهمهربۆ که جۆرێک زۆر ته تامه، سه‌دری جۆرێ تری بۆن خۆشه، برنجی گرده و برنجی سه‌رڕه‌ش یان قوون ڕه‌ش. برنج له بنه‌ڕه‌ته‌دا له وڵاتانی چین، ژاپۆن و هیندوستانه‌وه هاتووه. به‌ڵام ئێستا له زۆر وڵات‌دا و هه‌روه‌ها له کرماشان و شاره‌کانی کوردستانی تورکیه و کوردستانی عێراقیشدا ده‌یچێنن. بی ئه‌وه‌ی برنج چه‌قه‌ره بکا له ئاوی ده‌که‌ن به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن "باسترغه". "پاستاو" یه‌که‌م ئاوی برنجه، ڕۆژ و دانێک ئاو له برنج ده‌گرنه‌وه و به‌م کاره‌ش ئه‌ڵێن "تاڵخۆش". "جله" مڵۆزمی بنجه. "چه‌نبه‌ر" پێکه‌وه‌نانی باقه‌ی چه‌ڵتووکه و "خوونهدان" چه‌قاندنی باقه‌یه و "کۆڵنهمه" کوتانی هه‌وه‌ڵ جاری برینجه له دینگدا و "قهرهنیمه" دووهه‌م کوتانی برنج و "قه‌ره‌نیمه‌ی دووانێ" یان "ئاخ نیمه" دواین ترین کوتانی برنجه، "کۆخڵ"یش وه‌ستای چه‌ڵتووکه و "کۆخڵنه"ش حه‌قی وه‌ستای چه‌ڵتووکه.
سەیری مەرەزە بکە.
به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Riz, Riz cultivé.