باقلا، پاقلا، پاقلە، نۆکه پانه، بلوول، فاسۆلیا، گیایه‌که یه‌کساڵه له تیره‌ی "پهپولهیهکان" Papillnoacées له ده‌سته‌ی "ئالینگه‌کان" Convolvulacées، به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ١ میتر و لاسکێکی باریک و گوڵێکی چه‌رموو ئه‌گرێ، سهمهرهکهشی دانه‌وێڵه‌یه‌که له کلوویهکدا به درێژایی ١٢ تاکوو ١٥ سم و پانایی ٢ تا ٣ سم و هه‌ر کلوویهک ٤ تاکوو ٧ ده‌نکی تێدایه، دهنکهکانیش پان و گه‌وره و سوورمه‌یی ڕه‌نگن. له لوبیا ئه‌چێ و له‌و زلتره. باقڵه به کاڵی و به کهلوهکهیهوه دیکوڵێنن و ئه‌یخۆن. باقله‌ی تازه ڤیتامینه‌کانی A، B و C و ئاسن، پروتئین، کالسیۆم و فسفۆری تێدایه، بۆ زیاد کردنی شیری ئه‌و دایکانه‌ی منداڵی به‌رمه‌مکانه هه‌یه زۆر باشه. هه‌روه‌ها بۆ که‌سانی کز و لاواز زۆر زۆر به‌که‌ڵکه. ئه‌گه‌ر باقله له‌گه‌ڵ نۆک پێکه‌وه بکوڵێندرێن و سرکه بکرێ به‌سه‌ریاندا و بخورێ، بۆ ره‌شکه و پێشکه کردنی چاو زۆر باشه. ئه‌گه‌ر ئاردی باقله و ئاردی جۆ تێکه‌ڵ بکرێ و له گه‌ڵ رۆنی خۆماڵی هه‌ویرێکی لێ ساز بکرێ و بنرێته سه‌ر بمگهی له جێچووی وه‌ک جمگه‌ی پێ و یان دمه‌ڵ و شوێنی کوتراوی له‌ش زۆر به‌که‌ڵکه.
به فه‌رانسه‌یی Féve و Grosse Féve.