بابونه، گوڵه چاوێشه، گوڵاڵە حاجیلە، گوڵاڵە حاجیانە، گوڵه فه‌قێ، به‌یبوون، بابن، گیایه‌کی یه‌ک ساڵه و چه‌ند ساڵه‌یه له تیره‌ی "تێکه‌ڵاوه‌کان" Composées، که ڕه‌نگی گه‌ڵاکانی سه‌وز و چه‌ند قاژی قووڵیان تێدایه، له گه‌ڵای شووتی ده‌چن و زۆر بۆن خۆشن، لاسکی باریکه و گوڵه‌کانی له ته‌به‌ق ده‌چن و ڕه‌نگیان سپی و نێوهڕاستهکهیان زه‌رده و بۆنی سێ‌و ئه‌ده‌ن. زۆرتر له سه‌وزه‌ڵانی و گوێی ئاودا ده‌ڕوێ. به‌زیه‌که‌ی ده‌گاته ٣٠ سم، ڕۆنه‌که‌شی زۆر به‌که‌ڵکه و بۆ ده‌رمانیش به‌کار دێت. بکرێته چاو بۆ هه‌ڵامه‌ت و زگ ئێشه باشه و به ئاوه‌که‌ی برینی خه‌رکانه‌ی منداڵان بشۆرن سوودی هه‌یه. ده‌مکراوی گوڵه‌که‌ی به ڕاده‌ی ٢٠ گره‌م له یه‌ک لیتر ئاودا بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که گه‌ده و ڕیخۆڵه‌کانیان باش کار ناکات زۆر به‌که‌ڵکه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که له کاتی خۆیدا ناکه‌ونه بێنوێژییهوه فره باشه. ده‌رمانێکی به‌که‌ڵکه ده‌ژی یاو و گه‌شکه و دژی کرمی سکیشه، بۆ حه‌سانه‌وه و شه‌که‌تی له‌ش له هه‌موو ده‌رمانێک باشتره. له هه‌ر ماڵێکدا گه‌ڵا و گوڵی ئه‌م گیایه هه‌نێ مێش ڕووی تێناکا. له لێنانی هێندێک چێشتدا به‌کار دێ.
بە ئاڵمانی پێی دەڵێن Acker-Hundskamille.
بە سویدی ناوی Åkerkulla یە.
سەیری بەیبوون، گوڵە چاوێشە بکە.