بابوونه، گوڵه به‌یبونه، به‌یبوون، گوڵه چاوێشه، گوڵه چاوگا، گێایهکه خۆڕست له تیره‌ی "تێکه‌ڵاوه‌کان" Composées، که زۆرتر له گوێی ئاو و سه‌وزه‌ڵانیدا ئه‌ڕوێ. به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ٣٠ سم، بۆنێکی خۆشی وه‌ک بۆنی سێ‌و ئه‌دا و لاسکی باریک و گه‌ڵاکانیشی باریک و سه‌وزن، گوڵێکی چه‌رمووی ناو زه‌ردی هه‌یه، هه‌ر لاسکێکی ئه‌م ڕووه‌که، یه‌ک یان چه‌ند گوڵی پێوه‌یه. بۆ ده‌رمان ده‌شێ و ڕۆنه‌که‌ی بۆ بۆن به‌کار دێنن. (گوڵی به‌یبون و گوڵی مفرح/ بۆنیان خۆشتره له مسکی و قه‌ده‌ح)"پیر مێرد".