به‌ری دارێکی خۆڕستی دارستانی ئامازۆنی ئامریکای باشووره، هه‌وه‌ڵ جار له برازیل په‌یدا بووه. به‌رێک ده‌گرێ که زۆر چه‌وره. به‌ری ئه‌م داره چه‌ندین دانه‌یان پێکه‌وه له نێو تۆکڵێکی گه‌وره‌ی دارینی تره‌کیو دان، ئه‌م تۆکڵه دارینه له سه‌ره‌که‌یه‌وه نووکه تیژه‌که‌ی کونێکی هه‌یه، له‌به‌ر ته‌نگی کونه‌که‌ی، ده‌نکه‌کانی ناکه‌وه‌نه خوار، به‌ڵام له ئاگوتین (ئاژه‌ڵێکی ناو دارستانه له سمۆره ده‌چێ) به ددانه تیژه‌کانی تۆکڵی ئه‌م به‌رانه کون ده‌کا و ناوکهکانیشی ده‌ڕژێنه خواره‌وه. گه‌ڵاکانیشی وه‌ک مه‌خمه‌ڵ وان و پێنج ده‌سیمیتر درێژن و گوڵی ئه‌م داره‌ش ڕه‌گێکی زه‌ردی کاڵی هه‌یه.