گیابەنگ، حه‌شیشه، گیایه‌که قوتیلکه‌ی وه‌ک قوچکه پێوه‌یه، گیایه‌کی دوو ساڵه که له ٨٠ تاکوو ١٠٠ سم به‌رز ده‌بێ، گه‌ڵاکانی ڕه‌نگیان سه‌وزێکی مه‌یله‌و چه‌رمووه و ئه‌ستوور و پانن و لێواره‌کانیان ددانه‌داره و چه‌ند قاژیان تێدایه و کوڵکێکی نه‌رم دایپۆشیون و ده‌نووسێن به شت‌دا و بۆنێکی پیسیش ئه‌ده‌ن. ئه‌م گیایه له تیره‌ی "باینجانیه‌کان" Solanées نه، که به فه‌رانسه‌یی Solaneesی پێده‌ڵێن. به‌رێک ده‌گرێ له تیکه‌له‌یه‌کی چووکه ده‌چێ که نزیکه‌ی ٤٠٠ تا ٥٠٠ و جاری واش هه‌یه زیاتر تۆوی وردی تێدایه، تۆوه‌که‌ی وه‌ک خاشخاشک وایه و ژه‌هرێکی به ناوی هیوسیامینی تێدایه که زۆر کوشنده‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ تووتن بکێشرێ مرۆڤ گێژ ده‌کا. گوڵه‌که‌ی زه‌ردێکی کاڵ و هێڵگه‌لێکی ئه‌رخه‌وانی له سه‌ریانه‌وه نه‌قشی به‌ستووه و هێندێک جار له جێی ره‌نگی ئه‌رخه‌وانی ڕه‌نگی هێڵکه‌کانی ڕه‌شن.
له کتێبی معارف گیاهی به‌رگی ٥ له‌په‌ڕه‌ی ٤٤ دا نووسراوه: ئه‌م ڕووه‌که له کێوی شاهۆ و حاجی له‌نگ له ٢٥٠٠ میتری ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێ. ئه‌م ڕووه‌که چه‌ندین جۆری هه‌یه. شیره‌ی گیایه‌کییه به وشک کراوه‌یی له‌گه‌ڵ تووتن له نێو سیگار ده‌کرێ و چه‌شنه هوڕ و سه‌رخۆشییێک ده‌دا.
به فه‌رانسه‌یی پێی ده‌ڵێن Heebe aux chevaux, Jusquiame nore, Potelée
جیهانی کردووه سه‌رخۆش و مــــــه‌دهۆش
له‌بی وه‌ک باده، خه‌تتی سه‌بزی وه‌ک به‌نگ
"مه‌حوی"