ڕووه‌کێکی کوێستانییه و له داربی ده‌چێ و لقی باریکه، به‌رێکی وه‌ک فستق ده‌گرێ و ڕه‌نگی سووره و تامی ترشه و پێشه‌ی نێوکه‌که‌ی وه‌ک نێوکه‌ی زه‌یتوون ده‌چێ. زستانان بۆ سووته‌مه‌نی به‌کاری دێنن و جۆر جوان گڕ ده‌گرێ. له لقه‌کانی چیخ، سه‌به‌ته و تهیکهی لێ دروست ده‌که‌ن، له کوێستانان کۆزهشی (دیوێکی زۆر چووکه‌یه بۆ به‌رخی تازه بوو) لێ دروست ده‌که‌ن.