داره‌کانیش ڕووهکگهلێکن وه‌ک هه‌موو ئه‌وانیتر ڕه‌گ و لاسک و گه‌ڵا و تۆودانیان هه‌یه. داره‌کان له‌مێژینه‌ترین ڕووهکهکانن. بڕێک له‌م دارانه به "ساکوایا" (Sequoia) ناسراون و له ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی (اتازونی) زیاتر له چوار هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نیان کردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که سه‌دان ساڵ پێش ئه‌وه‌ی (کرسیتف کلمب) ئامریکا بدۆزێته‌وه، زۆر داری به‌ساڵداچووی لێبووه. بێجگه له‌مه‌ش داره‌کان له هه‌موو ڕووه‌که‌کان به‌رزترن و به‌رزترینی ئه‌و دارانه که له ڕووی زه‌ویدا هه‌ن، داره گه‌وره‌که‌ی کالیفورنیا ناسراو به (ڕه‌د وود) یان "چێویی سوور"ه که له هه‌موو دارهکانیتر به‌رزتره و به‌رزیه‌که‌ی ٣٦٤ "پا"یه. (پا=بارستایی یه‌ک هه‌نگاوه).
هێندێک له زایان پێیان وایه داری (اکالیپتوس) که له ئوسترالیادا ده‌ڕوێ، پێشتر له به‌رزیدا وه‌ک ڕه‌د وودی کالیفورنیا بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م دارانه به‌قه‌د په‌نجا فوت له ڕهدوود کورنترن. دوو جۆر داری دیکه له به‌رزییدا ده‌گه‌نه ڕهدوود، ئه‌مانه‌ش داری سه‌روی ناسراو به (دوگلاس) و (ساکوایا)ن که به‌رزیی هێندێکیان تاکوو سێ سه‌د "پا"ش ڕۆیشتووه.
ڕه‌گی دار بێجگه له‌وه‌ی که ئاو و مه‌وادی کانی ده‌گه‌یه‌نێ به دار، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ش که داره‌که‌ش به‌پێوه ڕاوه‌ستێ، دیاره هه‌رچی داره‌که‌ش به‌رزتر بێ ده‌بێ ڕیشووی زۆرتری هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ڕاوه‌ستێ. ئایا ده‌زانی ڕیشووی داره‌کان له بازنه‌یه‌کدا به قه‌د چڵوپۆپی داره‌که له زه‌ویدا بڵاو ده‌بنه‌وه؟
زانایان ته‌مه‌نی دار له سه‌ر ئه‌و بازنانه‌ی که له‌سه‌ر چێوی داره‌که نه‌قشیان به‌ستووه دیاری ده‌که‌ن، کاتێک دارێک ده‌بڕینه‌وه ئه‌م بازنانه له سه‌ر داره‌که ده‌بینین. هه‌ر ساڵێک که ڕابوورد، بازنه‌یه‌کی دیکه به قه‌دی داره‌که زیاد ده‌بێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که هه‌ر بازنه‌یه‌ک به ساڵێک ده‌ژمێرن. ئه‌م هێڵه بازنهیانه ته‌نیا له سه‌ر قه‌دی داره‌که نین، به‌ڵکوو له سه‌ر ههموولقهکانیشی ده‌بینرێن. هه‌موو ساڵێک هێندێک درێژ ده‌بن، هه‌ر ئه‌مه‌شه که باڵای داره‌که به‌رزتر ده‌کا… فرهنگ بمن بگو چرا، به‌رگی چواره‌م ل.٤٧ و ٤٨.