بۆریژانگ، دەرمانە سۆز، زەردە شابەنگ، بۆری ژان، گیایهکی گوڵ زهرد و گوڵ چەرمووی بۆن توونده لە تیرەی "تێکەڵاوییەکان" Compositaeکان، لاسکی بهرزه و گهڵاشی ورده، مێشی لهبهر ههڵدێ. گیایەکی بە پنجە و باڵای لە ٢٠ تاکوو ٩٠ سانتیمیتر بەرز و گەڵاکانی درێژ و لە کورک داپۆشراون کە بڕاو بڕاون. گوڵێکی سپی دەگرێ کە شێوەی هێشووین و لە سەرچڵی لاسکەکانیەوە دەڕوێن.
ناوی لاتینی ئەم گوڵە لە ناوی "ئاشیڵ" قارەمانی چیرۆکێکی یۆنانیەوە وەرگیراوە. دەڵێن لە دەورانی شەڕەکانی تروئا (نزیک ١٢٠٠ ساڵ پێش لە زایین) کە لە بۆژانە بۆ دەرمانی برین و بەرگریی لە خوێژنڕێژی و چڵک کردنی بیرن کەڵکی وەرگرتووە. هەروەها لە دەورانی ساکسۆنەکاندا بۆ پووچەڵک کردنەوەی چاوەزار بەکاریان هێناوە و بۆ رێوڕەسمی سیحر و چاوبەست بەکار هاتووە. ناوەکەی مانای "خوێنی لووت" دەدا لەبەر ئەوە پێشتر بۆ برگری لە خوێنڕێزی بەربوونی خوێنی لووت بەکاریان هێناوە. لە کوردەواری خۆماندا بۆ دەرمانی خوروو (خارشت) بەکاری دێن و قەدیمیش برینیان پێ شۆردووەتەوە. هەروەها برینی باشە بۆ برینی گەدە و نەخوەشی لەو شێوە.
بە تورکی kandil çiçek ی پێ دەڵێن.
کهمهر بهرزهلنگ شهوبۆ و بۆژانه
ئازیز به سهوقات پهی منش کیانه
"فولکلۆر"
سهیری بێژان و زەردە شابەنگ بکه.