فلفلی ڕه‌ش، سیاو ئاڵه‌ت، ڕه‌شه بیبار، ئهڵهته سیاوه، گیایه‌که که به‌ره‌که‌ی ده‌کرێ به به‌هارات. ئه‌و به‌هاراته که "مارکوپولو"ی له ئیتالیاوه گه‌یانده هیندوستان و چین. ئه‌م گیایه چاکی زۆری هه‌یه و له کتێبی "تقویم الابدان" له سه‌ر ئه‌م گیایه نووسراوه که بیبرای ڕه‌شی کوتراو ده‌رمانه بۆ هه‌موو ژه‌هرێکی خوێن، به جۆرێک که ده‌بێ یه‌ک که‌وچک چایخۆری له‌م به‌هاراته بکرێ به سه‌ر هه‌موو چێشتێکدا. هه‌روه‌ها بیباری ڕه‌ش له نێو چێشتدا ده‌بێته هۆی چاک بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڕۆماتیسم و ڕهخۆڵهکان به باشی کار ده‌که‌ن. دوو مسقاڵ بیباری ڕه‌شی کوتراو له‌گه‌ڵ ٦ مسقاڵ زه‌نجه‌فێڵ و تێکه‌لآو کردنیان له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بۆ ژنانی نه‌زۆک به‌که‌ڵکه و ده‌بێ هه‌موو رۆژێک یه‌ک که‌وچکی چێشتخوهری لێ به‌کار بهێندرێ که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌هێز کردنی تۆ‌و نێر(سپرم) یان Y و له تاقیکاری دا زۆریش سه‌رکه‌وتوو بووه. ئه‌گه‌ر بیباری ره‌ش له‌گه‌ڵ دارچینی و که‌بابه چینی (هه‌ر یه‌که ١٠٠ گره‌م) بکوترێن و هه‌موو رۆژێک یه‌ک که‌وچکی چێشت‌خۆری لێ بکرێته نێو ٥٠٠ سی سی ئاوه‌وه و به‌کار بهێندرێ بۆ به‌هێز کردنی هێزی جنسی و بینایی زۆر باشه. رازی له سه‌ر ئه‌م گیایه ده‌ڵێ، بیباری ره‌ش له‌گه‌ڵ زیره‌ی ره‌شی کوتراو بکرێته سه‌ر چێشتدا، بۆ کۆڵنجی ریخۆڵه و سارد‌و گه‌رم کردنی میعده ده‌رمانی باشه.
چاو له بیبه‌ری سه‌وز بکه.