هه‌نجیر یه‌کێکه له سه‌رنج ڕاکێشترین میوه‌کانی جیهان. پێش له‌وه‌ش مێژوو بنووسرێ، ئه‌م میوه‌یه وه‌کوو خواردنێکی زۆر گرنگی مرۆڤ حهسێبی بۆ کراوه، ماوه‌یه‌کێش له‌به‌ر تامه خۆشه‌که‌ی سه‌رنجی زۆر پادشا و ئمپراتووری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه، به‌ڵام له دهورانێکیشدا خواردنی سه‌ره‌کی باڵنده‌کان بووه.
له شیری هه‌نجیر ئه‌لکول، مه‌ی و جۆرێک ڕه‌نگی پارچه ساز ده‌کرێ. له گه‌ڵای هه‌نجیر بۆ ساف و سۆڵ کردنی عاج (ئه‌ندامی هێندێک له ئاژه‌ڵه‌کانه بۆ پارێزگاری له خۆیان) بۆ که‌ره‌سته‌ی تر، که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. بێجگه له‌مانه‌ش له توێکڵی دار هه‌نار جۆرێک گوریس دروست ده‌کرێ.
هه‌نجیر جۆری زۆره، به‌ڵام خۆشترینیان هه‌نجیری ئه‌زمیره که به‌ناوی شاری ئه‌زمیره‌وه له تورکیه‌دا ناو نراوه، ئه‌م جۆره هه‌نجیره ئێستا له کالیفۆرینای ئامریکادا به‌رهه‌م ده‌هێنرێ.
کاتێک چاو له هه‌نجیرێکی گه‌وره‌ی گۆشتن ده‌که‌ین، له ڕاستیدا ته‌نیا شتێکی کیسه‌یی ده‌بینین که له لای مللهکهیهوه ته‌نگ بووه‌ته‌وه. له نێو ئه‌م کیسه‌دا گوڵێک زۆر هه‌یه که ده‌بنه هۆی دروست بوونی گه‌ردێک، ئێمه‌ش به‌مانه ده‌ڵێین تۆ‌و، که له ڕاستیدا ئه‌مانه تۆوی هه‌نجیر نین به‌ڵکوو خودی میوه سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌نجیرن.
له هه‌نجیری ئه‌زمیر Smyrua دا، کرده‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌یر ڕوو ده‌دا. ئاوس (لقاح) بوون له هه‌نجیری ئه‌زمیردا ته‌نیا به هۆی گه‌رده‌ی کاپری Capri یه‌وه ڕوو ده‌دا. هه‌رچه‌نده هه‌نجیری کاپری گه‌رده‌یه‌کی زۆری تێدایه، به‌لآم بۆ ئازاد کردنی ئه‌م گهردهگهله و گه‌یاندنیان به هه‌نجیری ئه‌زمیر، ته‌نیا به جۆره مێشووله‌یه‌کی چووکه ده‌کرێ که وه‌ک زه‌رگه‌ته (زه‌رده‌واڵه) ده‌چن و هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م کارهشیانهوه ناویان نراوه‌ته مێشووله‌ی یان زه‌رگه‌ته‌ی هه‌نجیر.
ئه‌م جۆره زهرگهتانه تاکوو هه‌نجیری کاپری بۆ تۆ‌و (تخمگزاری) کردن ئاماده ده‌بێ تێیدا ده‌ژین و پاشان هه‌نجیری کاپری به جێ دهێڵن و گه‌رده‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن و کاتێک له سه‌ر هه‌نجیری ئه‌زمیر ده‌نیشنه‌وه گه‌رده‌کان به سه‌ر گوڵه‌کانیدا بلآو ده‌که‌نه‌وه.
له "فه‌رهه‌نگی بمن بگو چرا"، به‌رگی هه‌وه‌ڵ، ل. 26 و 27.
تێبینی: له تکسته فارسیهکهیدا نووسراوه ئه‌زمیر له تورکیه‌یه، من نه‌مویست ده‌ستکاری تکستهکهی بکه‌م، به‌ڵام له‌م تێبینیه‌دا ده‌مهه‌وێ بڵێم که ئه‌زمیر یه‌کێک له شاره ناوداره‌کانی کوردستانی ژێر ده‌سته‌ڵاتی تورکیه‌یه، بێجگه له ئه‌زمیریش له زۆر شوێنیتری کوردستاندا هه‌نجیری به‌ناوبانگ هه‌یه، بۆ وێنه له ناوچه‌ی کرماشان‌دا به‌ناوبانگترین هه‌نجیر هی "ڕێژاو"ه.