بنه‌وشه، گوڵه وه‌نه‌وشه، گیایه‌کی کورته باڵایه له تیره‌ی "بهنهوشهکان" Violacées، که لاسکی باریک و گه‌ڵاکانی له دوای یه‌ک ڕیز کراون، گوڵی وه‌نه‌وشه بچکۆله‌یه و ڕه‌نگی به‌نه‌وش، که‌وگ و زه‌رده، گوڵه‌کانی پێنج په‌ڕه‌ن، به‌نه‌وشه به شێوه‌ی خۆڕست له کوێستانان و لێو چۆمان ده‌ڕوێ یان له باخچه و بێستاندا ئه‌یچێنن و به‌هات له پێش گوڵهکانیترهوه ئه‌ڕوێ. ئه‌و جۆره‌ی که کوڵهکانیشی به‌نه‌وشن بۆ ده‌رمان ده‌چێ. ئه‌م گوڵه جۆری زۆره و نزیکه‌ی ١٠٠ جۆری ناسراوه و هه‌موویان له شوێنه گه‌رم و کوێستانیه‌کاندا ئه‌ڕوێن.
بوعلی سینا له قانون در طب دا ده‌نووسێ: ڕۆنی به‌نه‌وشه بۆ ده‌رمانی گه‌ڕی به‌که‌ڵکه و بۆن کردن و هێنانه سه‌ری گوڵهبهنهوشه ژانه‌سه‌ر دهڕهوێنهێتهوه و بۆ ده‌رمانی زۆر دهردیتر باشه. به فه‌رانسه‌یی Violette ی پێ ئه‌ڵێن. ئه‌م گوڵه له ئه‌ده‌بیاتی کورد دا زۆر خۆشه‌ویسته و هۆنه‌رانی کورد زۆریان باسی ئه‌م گوڵه جوانه‌یان کردووه، به‌ڵام به بڕوای من له هه‌موویان به‌هێزتر هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی مه‌وله‌وی کورده که پیرمێردی نه‌مر کردوویه به سۆرانی و هیچ ئیشارهیهکیچی پێ نه‌کردووه و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری ناوداری کورد "شوکره‌ڵای بابان"یشه‌وه زۆر به‌جوانی دیکله‌مه و تۆمار کراوه.
وه‌نه‌وشه‌ی جوانی خۆشبــــۆ
هاته ده‌ر له کێوی جـــــــــۆ
دار ده‌ری کردووه چـــــــرۆ
که‌روێشکه‌ی کرد گه‌نم و خۆ
"هێمن".
ئە ئاڵمانی پێیدەڵین März-Veilchen.
بە سویدی پێیدەڵێن Luktviol.
سەیری وەنەوشە و گوڵە وەنەوشە بکە.