له‌م جۆره بیباره، جۆرێک له ئامیرکا و جۆرێک له ژاپۆندا دڕوێ، که به شێوه‌ی گیایه‌کی یه‌کساڵه ده‌ڕوێن. له‌م گیایه‌دا ڤیتامینه‌کانی A,D,M,PP و B1, B2 و نیاسین هه‌یه. خاوه‌نی کتێبی "تحفه حکیم" خواردنی بیباری سوور ده‌نوێنێ بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی زه‌ختی خوێن و خاوێن کردنه‌وه‌ی خوێن له ژه‌هر و هه‌روه‌ها بۆ کابرکردنی زگ و ده‌ڵێ خواردنی بیباری سوور له‌گه‌ڵ سیردا بۆ هه‌موو جۆره ئێشێکی ئێسک و ماسۆلکه‌کان ده‌رمانه. سه‌یری بیبه‌ری سه‌وز بکه.