به‌هێ، بێ، دارێکه وه‌ک دار سێ‌و وایه و له تیره‌ی "گوڵ سووره‌کان" Rosacées ه، به‌ی سه‌ر به ده‌سته‌ی "سێوه‌کان" Pommacées ه، به‌ره‌که‌شی که میوه‌ی "به‌ی"یه له سێ‌و زلتره و به تووکێکی نه‌رم داپۆشراوه، به کاڵی ڕه‌نگی سه‌وز و به گهیشتوویی ڕه‌نگی زه‌رده و له نێوه‌وه چه‌ند ڕووری هه‌یه که له هه‌رکامیاندا ١٢ دانه تۆ‌و هه‌یه که له ١٥ تا ١٩ له سه‌ددا ڕۆنن، به‌ی میوه‌یه‌کی ئاودار و به تامه، گوڵه‌کانیشی تاک تاک و چه‌رموو یان په‌مه‌ین، به‌ی له پاییزدا پێده‌گا، بێجگه له تامه خۆشه‌که‌ی بۆنێکی خۆشیشی هه‌یه. به‌ی له به‌ر تامه‌که‌ی به سێ به‌ش دابه‌ش کراوه: جۆری شیرین، جۆری ترش و جۆری مزر یان مێخوش ( تامێکی نێوان ترش و شیرینه). به‌ی ڤیتامینی A و B و هێندێک مه‌وادی ئاهه‌کی و هیتری تێدایه. به‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که سیسپڵکیان باش کار ناکا به‌تایبه‌تی ده‌نکه‌کانی به کولآوی زۆر به‌که‌ڵکه. تۆوه‌کانی که لیچقن و بۆ قوڕگ و سینگ و به‌گشتی بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌که‌ڵکن. له میوه‌ی به‌ی شه‌ربه‌ت، مره‌با و خوه‌شاو و شتی تر دروست ئه‌که‌ن یان له‌تی ئه‌که‌ن و دوای وشک کردن بۆ زستانی هه‌ڵده‌گرن، یان به‌و جۆره که هه‌یه بۆ زستانی هه‌ڵ ئه‌گرن که زۆر جار سوور و شل ئه‌بێ و وه‌ک گه‌نیوی لێ دێ، به‌ڵام هه‌ر ده‌یخۆن و زۆریش به تامیشه. له کورده‌واریدا ژنان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌غان (سندوقی گه‌وره‌ی که‌ل و په‌ل) و چهمهدانهکانیان بۆنی خۆش بێ، ئه‌م مێوه‌یه تێدا ڕاده‌گرن. له ئه‌ده‌بی هۆنراوی کوردی‌دا میوه‌ی به‌ی زۆر جێگای سه‌رنج بووه و هه‌ر له کۆنه‌وه هۆنه‌رانی کورد ئه‌م میوه‌یان به ڕه‌نگ و ڕووی زه‌ردی خۆیان و مه‌مکه‌ی یاره‌که‌یان شوبهاندووه که له ژێره‌وه هه‌ند نوومهیان دهنمهوه. به‌ی جۆری زۆره و ئه‌مه‌ش جۆریکی دیکه‌یه Cydonia oblonga.
به‌ی به فه‌رانسه‌یی Coing و به داره‌که‌شی به فه‌رانسه‌یی Cognassier.
گه‌شم یان وه‌ک به‌هێ زه‌ردم له کۆشکم یان له بن به‌رد
به ده‌س تۆیه شفا و ده‌ردم که بۆ من ژینی هــــــه‌م ژان
"مه‌لا غه‌فور"
یان ئه‌م هه‌ڵبه‌سته فۆلکلۆریه ده‌ڵێ:
به‌رزی به‌رزی بــه‌رزی
شه‌مامه‌ی ده‌می تـهرزی
ده‌ستم برد بۆ مــــهمکی
وه‌ک کاڵه به‌ی ئه‌له‌رزی
سەیری دار بەی بکە.