بامجان، باجان، باینجانی ڕه‌ش، گیاێکی یه‌کساڵه له تیره‌ی "باینجانییه‌کان" Solanées، که له بنه‌ڕه‌تدا هیندوستانی یه، لاسکێکی ئه‌ستوور و و گه‌ڵای پان و گوڵی وه‌نه‌وشه ڕه‌بگی هه‌یه، به‌ری ئه‌م گیایه قه‌ڵه‌و و درێژه و ڕه‌نگی سورمه‌یی تاریک یان ڕه‌شه، هێندێکجۆری زه‌رد و چه‌رموون. به‌ڵام هه‌ر ڕه‌شه‌که‌یان بۆ خواردن ده‌بێ و ئه‌وانیتر بۆ جوانین. به کوڵاوی له چێشتدا یان به سوورۆکراوی له گه‌ڵ ته‌ماته‌دا ئه‌یخۆن، یان خۆرشتی جۆراوجۆری لێ دروست ئه‌که‌ن. له باینجان ترشیش دروست ئه‌کرێ، به‌ڵام کاتێک کاڵه و هێشتا پێ نه‌گه‌یشتووه و ڕه‌نگی سوورمه‌یی به خۆیه‌وه نه‌گرتووه، مه‌وادێکی ژه‌هراوی تێدایه و نابێ بخورێ، باینجان هێنده له خواردندا به که‌ڵک نییه، به‌ڵام معده و ڕیخۆڵه چه‌ور و نه‌رم ئه‌کا. ئه‌ڵێن ئه‌م گیایه له ولآتی هیند دا به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته میترێک. ئه‌م گیایه چه‌ند ساڵانه، به‌ڵام وه‌ک گیایه‌کی یه‌ک ساڵه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ.
به فه‌رانسه‌یی Melongine, Aubergine, Melongeneی پێده‌ڵێن.
سەیری باینجانی سپی بکە.